ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان، روونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا ئه‌و راگه‌یاندراو و بابه‌تانه‌ى له سایتى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاوده‌کرێنه‌وه، گوزارشت له راى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: "هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ چه‌واشه‌کردنى راى گشتى و بۆ دژایه‌تیکردنى ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌کان، له ژێر هه‌ر فشارێکدا بێت ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه، خه‌ڵکى کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆکانه، له کاره‌کانمان ساردمان ناکاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له دابینکردنى ئاسایشى هاووڵاتیان".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که:
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستانه‌وه
ته‌نیا ئه‌و ڕاگه‌یاندراو و بابه‌تانه‌ى له سایتى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاوده‌کرێنه‌وه، گوزارشت له ڕاى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن و هه‌ر شتێکى تر له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م چوارچێوه‌یه‌دا بێت، ده‌ڕبڕى ڕاى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش نییه.
هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ چه‌واشه‌کردنى ڕاى گشتى و بۆ دژایه‌تیکردنى ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌کان، له ژێر هه‌ر فشارێکدا بێت ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه.
خه‌ڵکى کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆکانه، له کاره‌کانمان ساردمان ناکاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له دابینکردنى ئاسایشى هاووڵاتیان و پووچه‌ڵکردنه‌وه و ڕێگه‌گرتن له هه‌موو هه‌وڵێکى تێکده‌رانه و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌م کاره تیرۆریستیانه‌دا هه‌یه ، ڕووبه‌ڕووى یاسا ده‌کرێنه‌وه.

