دارایى هه‌رێم: مانگانه 350 ملیۆن دینار بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوریى هه‌رێم رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدا، مانگانه نزیکه‌ى 350 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، بڵاوکراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ات له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدا، به دیاریکراوى له ماده‌ى 16 و بڕگه‌ى دووه‌مى یاساکه‌دا، که تایبه‌تمه‌نده به خانه‌نشینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى سه‌ربه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى توانییان مانگانه نزیکه‌ى 350 ملیۆن دینار بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى حکومه‌تى هه‌رێم لیستى موچه‌ى پله‌ى شاره‌زاکانى هه‌موارکردوه‌ته‌وه و دواى هه‌موارکردنه‌وه‌که توانراوه بۆ یه‌ک مانگ نزیکه‌ى 350 ملیۆن دینار بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم.

