په‌رله‌مانتارێکى پارتى: حکومه‌ت ده‌توانێت له دوو هه‌فته‌دا دوو موچه دابه‌ش بکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى و بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"له‌کاتى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى قه‌رزدا، حکومه‌ت ده‌توانێت له دوو هه‌فته‌دا، دوو موچه دابه‌ش بکات".
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند، دواى وردبینى بۆ پرۆژه یاساى کورتهێنان، که 38 به‌ند له‌خۆده‌گرێت، ده‌کرێت هه‌ندێک له بڕگه‌کانى بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 دوابخرێن تا داواکارى قه‌رزى 41 تریلیۆن دیناره‌که‌ى حکومه‌ت، که‌مبکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر پاره‌ى پێویست بۆ موچه دابینبکرێت، حکومه‌ت ناچاره ئه‌و قه‌رزانه‌ى به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه دروستبون، راسته‌وخۆ بیانداته‌وه، وتیشى:" ئێستا هه‌لێک له‌به‌رده‌ستى حکومه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى قه‌رز، له هه‌فته‌ى یه‌که‌مى مانگى داهاتو ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى (10) و له هه‌فته‌ى دواتریش ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى (11)ى فه‌رمانبه‌ران بکات، چونکه هیچ گرفتێک بۆ موچه‌ى مانگه‌کانى داهاتو له‌ئارادا نامێنێت".
هاوکات، راشیگه‌یاند، له کۆى بڕگه‌کانى پرۆژه‌یاساکه‌ى حکومه‌ت، حه‌وت بڕگه‌یان په‌یوه‌سته به موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه، ئه‌وانیش موچه‌ى خانه‌نشینان، قه‌رزارى سودى سه‌ر قه‌رزه‌کان، ده‌رمان، تۆڕى پاراستنى کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شه‌خۆراکى مانگانه، ده‌کرێت به‌شێک له‌قه‌رزه‌کان که‌مبکرێنه‌وه و بخرێنه ناو پرۆژه‌یاساى 2021ه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به زوترین کات کێشه‌ى موچه چاره‌سه‌ربکرێت و پرۆژه‌یاساى کورتهێنانى دارایى تێپه‌ڕێت.

