هه‌زارو 597 که‌س وه‌ک تووشبووى کۆرۆنا له‌هه‌رێم تۆمارکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌زارو 597 تووشبووى نوێى ڤایرۆسه‌که له هه‌رێمى کوردستان تۆمارکراون.
تۆمارکردنى ئه‌و ژماره‌ى زۆره‌ى تووشبووان به کۆرۆنا له‌کاتێکدایه تائێستا زۆرترین تووشبووى تۆمارکراو له شه‌و و رۆژێکدا هه‌زارو 308 که‌س بوون، ئه‌و ئاماره‌ش پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر و له 22ئه‌م مانگه‌دا تۆمارکرا.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، زۆرترین تووشبووى کۆرۆنا له هه‌ولێر و دهۆک بوون، که 703ـیان له هه‌ولێر و 651ـیان له دهۆک بوون، به‌ڵام زۆرترین ژماره‌ى مردن به‌و په‌تایه له سلێمانى تۆمارکراوه، ژماره‌یان هه‌شت که‌سه له کۆى ئه‌و 24 که‌سه‌ى له‌و ماوه‌یه‌دا به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
