وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم ئه‌و به‌یاننامه‌یه ره‌تده‌کاته‌وه که به ناوى ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژێک له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و به‌یاننامه‌یه ره‌تده‌کاته‌وه که ئه‌مڕۆ به ناوى ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆن له سنوورى پارێزگاى دهۆک ده‌کات.
وته‌بێژه‌که له راگه‌یه‌ندراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه، روونیکرده‌وه له کۆى پێنج ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، سیانیان یه‌کێتین، به‌ڵام ئاگادارى ئه‌و به‌یاننامه‌یه نه‌بوون که به ناوى ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان بڵاوکراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆن کراوه، بۆیه ده‌ڵێت:"ره‌تیده‌که‌ینه‌وه".
ده‌قى روونکردنه‌وه‌که:
روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ کۆمه‌ڵا‌نى خه‌ڵکى کوردستان
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان پێکهاتووه له پێنج ئه‌ندامى سه‌ره‌کى که بریتین له راوێژکارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم، سه‌رۆکى ده‌زگاى زانیاری، سه‌رۆکى ده‌زگاى پاراستن، و سه‌رۆکى هه‌واڵگریى پێشمه‌رگه. له‌م پێنج ئه‌ندامه، سێ ئه‌ندامیان له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانن و ته‌نها دوو ئه‌ندامیان پارتین.
به‌ڵام دواى پرسیار کردن له هه‌رسێ ئه‌ندامه باڵاکه‌ى یه‌کێتى له‌ناو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم، ده‌رکه‌وت که به‌رپرسانى یه‌کێتى به هیچ جۆرێک ئاگادارى ئۆپه‌راسیۆنى له‌م جۆره نین که رۆژى ٢٦\١٠\٢٠٢٠ له‌رێى به‌یاننامه‌یه‌ک به ناوى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له پشکى یه‌کێتی، ئه‌م به‌یاننامه‌یه و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌کى تر‌ى له‌م چه‌شنه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌که ره‌تده‌که‌نه‌وه، به هه‌ندى وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونکه ئاگادارى رووداوى له‌و جۆره نین که له هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوى ئه‌نجومه‌نێکه‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاو بکرێته‌وه که پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه سه‌ره‌کییه‌کانی پرسوڕایان پێ نه‌کرابێت.
وته‌بێژێک له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش
٢٦ - ١٠- ٢٠٢٠

