پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان متمانه‌یان به حکومه‌تى هه‌رێم به‌خشییه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مێک به‌ر له ئێستا کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، کۆتایى به بابه‌تى پرساندنى حکومه‌ت هێنا و فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان متانه‌یان به حکومه‌ت دایه‌وه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، پرساندنه‌که له‌سه‌ر بنه‌ماى داواى ژماره‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران بوو تایبه‌ت به لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، حکومه‌ت (مه‌سرور بارزانی، قوباد تاڵه‌بانی، ئاوات شێخ جه‌ناب) ئاماده نه‌بوون له دانیشتنه‌که‌دا، به ناردنى راپۆرت وه‌ڵامى پرسیارى بابه‌تى پرساندنه‌که‌یان دایه‌وه.
سه‌رۆکى په‌رله‌مان، وه‌ڵامه‌کانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى خسته ده‌نگدانه‌وه، نوێنه‌رانى پارتى و یه‌کێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به زۆرینه‌ى 81 ده‌نگ، وه‌ڵامه‌کانى حکومه‌تیان په‌سه‌ندکردو به‌مه‌ش بابه‌تى پرساندنه‌که سه‌رى نه‌کێشا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له حکومه‌ت.
پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان وه‌ک سێ لایه‌نى پێکهێنه‌رى حکومه‌ت له باره‌ى بڕیارى بڕینى لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌ده‌نگدانیان پشتیوانی‌یان له به‌هانه‌کانى حکومه‌ت بۆ لێبڕینى مووچه کرد‌و جارێکى تر متمانه‌یان به کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانی، به‌خشییه‌وه.

