سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتی: پێویسته حکومه‌ت چاکسازى له داهاته‌کاندا بکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" پێویسته حکومه‌ت هه‌وڵبدات بۆ ئه‌نجامدانى چاکسازى راسته‌قینه له داهاته‌کاندا".
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر 27ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان راشیگه‌یاند، چه‌ندینجار ته‌ئکیدیان لێکردووه‌ته‌وه، "ئێستا 822 کۆمپانیاى نه‌وتى له هه‌رێمى کوردستاندا ئیش ده‌که‌ن، که به قه‌ناعه‌تى ئێمه به‌هه‌ده‌ردانێکى زۆر هه‌یه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" گه‌نده‌ڵى زۆر هه‌یه و ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستبه‌رێت بۆ ئه‌و چاکسازی".
هاوکات، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "بابه‌تى مووچه و لێبرینى مووچه و دواکه‌وتنى له پێشینه‌ى کاره‌کانیانه، ئێمه به‌رده‌وام داکۆکیکارى سه‌رسه‌خت ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته".
ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که رێککه‌وتنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌و پشکه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له ناوه‌نددا پارێزراوبێت و بگاته هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى له‌و قه‌یرانانه ده‌ربازمان بێت.

