له هه‌ولێر سه‌د که‌س به‌هۆى نه‌به‌ستى ماسکه‌وه سزادران

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قائیمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر رایگه‌یاند سه‌د که‌س به‌هۆى نه‌به‌ستنى ماسک سزاده‌درێن.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر راگه‌یاند “له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى هاووڵاتییان به رێنماییه‌کان و نه‌به‌ستنى ماسک له شوێنه گشتییه‌کانى هه‌ولێر 100 هاووڵاتى پسوڵه‌ى سزاى بۆ کراوه".
هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاندووه" سزاکان به‌بڕى 20 هه‌زار دینار بووه".
هاوکات 10 شوێنیش به تۆمه‌تى پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان سزا دراون.
لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیارى ده‌رکرد هه‌ر هاوڵاتییه‌ک ماسک نه‌به‌ستێت سزاى بیست هه‌زار دینار ده‌درێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
