مه‌سرور بارزانى سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى کرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاردا گفتوگۆیان له‌سه‌ر کێشه‌کانیان و دانانى پلانى ستراتیژى کرد. نوێنه‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ن.
رۆژى سێشه‌ممه 2020/10/27 ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" شانده‌که به‌ڵێنیان پێداون که له نزیکترین کاتدا به‌رهه‌مى سه‌ردانه‌که‌یان بۆ شاره‌که به شێوه‌یه‌کى به‌رجه‌سته ببنینرێت".
ئومێد سه‌باح، نوێنه‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه دا که حکومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێییه‌کان به‌رنامه‌یه‌کى شه‌ش مانگى دابنێت بۆ مانگى 11 تا کۆتایى مانگى 4ى ساڵى 2021 بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر په‌ره به پارێزگاکان بده‌ن.
به‌وته‌ى نوێنه‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له گفتوگۆکاندا باس له بودجه‌ى وه‌گه‌ڕخستنى پارێزگاکان کراوه و پلانه‌کانیان په‌سندکردوون و هه‌روه‌ها قسه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان کراوه و وتی، "ده‌مانه‌وێت له‌م شه‌ش مانگه‌دا زیاتر په‌ره به پارێزگاکان بده‌ین و ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێ بکه‌ین که زۆر به ژیانى هاووڵاتییانه‌وه په‌یوه‌ستن که 11 پرۆژه په‌سندکراون."

