شارل ئیبدۆ، ئه‌ردۆغان ده‌کات به‌کاریکاتێر

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گۆڤارى شارل ئیبدۆى فه‌ره‌نسی، له‌دوا ژماره‌یدا ئه‌ردۆغان ده‌کات به‌کاریکاتێر له‌سه‌رى نوسراوه "ئه‌ردۆغان رابواردنى زۆره به‌نهێنی".
له‌چوارچێوه‌ى شه‌رى میدیایى نێوان تورکیا‌و فه‌ره‌نسادا، گۆڤارى شارل ئیبدۆى فه‌ره‌نسى کاریکاتێرى سه‌ر به‌رگى ئه‌مڕۆى ئه‌ردۆغانى سه‌رۆکى تورکیایه، که له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشتووه‌و کراسى ژنێکى هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌رى نوسراوه"ئه‌ردۆغان رابواردنى زۆره به‌نهێنی".
ئه‌ردۆغان‌و ماکرۆنى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به‌بڵاوکردنه‌وه‌ى کاریکاتێر ده‌رباره‌ى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام‌و سه‌ربڕینى مامۆستایه‌کى فه‌ره‌نسى له‌لایه‌ن توندڕه‌وانى ئیسلامییه‌وه چه‌ند لێدوانى دژ به‌یه‌کتر راگه‌یاند.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
