په‌رله‌مانى عیراق بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاى که‌رکوکى په‌سه‌ند کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پێکهاته‌کانى که‌رکوک له‌سه‌ر شێوازى دابه‌شکردنى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاى که‌رکوک ڕێککه‌وتن و په‌رله‌مانیش ناوه‌ڕۆکى ڕێککه‌وتنه‌که‌ى په‌سه‌ند کرد.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 29ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، په‌رله‌مانى عیراق ده‌نگى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکه‌دا لایه‌نه‌کانى که‌رکوک له‌سه‌رى ڕێککه‌وتوون ئه‌نجام داوه.
به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌که پارێزگاى که‌رکوک به‌سه‌ر سێ بازنه‌ى هه‌ڵبژاردندا دابه‌شکراوه و 12 کورسى له په‌رله‌مان هه‌یه که به‌م جۆره دابه‌شکراون:
(ناوچه‌کانى سنوورى ڕۆژهه‌ڵاتى قه‌زاى ناوه‌ند 5 کورسی، 4 کورسى پیاو و یه‌ک کورسى بۆ ژنان.
هه‌روه‌ها ناوچه‌کانى سنوورى قه‌زاى ناوه‌ند 4 کورسی، 3 کورسى پیاو و یه‌ک کورسى بۆ ژنان.
ناوچه‌کانى سنوورى قه‌زاى حه‌ویجه و ناحیه‌ى ڕیاز 3 کورسی، 2 کورسى پیاو و یه‌ک کورسى بۆ ژنان.
شێوازى دابه‌شکردنى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردنى که‌رکوک، وه‌ک ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان په‌سه‌ندیکرد

