وته‌بێژى کازمى: موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌سته‌به‌ره‌و دراوى نوێ چاپ ناکرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ره‌تیکرده‌وه بانکى ناوه‌ندى عێراق بیه‌وێت دراوى نوێ چاپ بکات و ده‌شڵێت:"موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌سته‌به‌ره".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال وته‌بێژى نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند:"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌خواستى بانکى ناوه‌ندى ده‌که‌ن بۆ چاپکردنى دراوى نوێ، نادروستن، چونکه به‌ڕێوه‌بردنى سیاسه‌تى نه‌ختێنه‌ى بانکى ناوه‌ندی ڕوونه و ئامانجى پاراستنى نرخى خه‌رجکردنه".
وته‌بێژه‌که‌ى کازمى راشیگه‌یاند:"مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌سته‌به‌ره" و ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که پرۆژه‌یاساى قه‌رز و پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى له په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌کرێت، یا که‌مبکرێته‌وه‌و به‌پێى پێویست نه‌بێت حکومه‌ت چاره‌سه‌رى دیکه‌ى هه‌یه.

