مامۆستایانى ناڕازی: فشارى حزبى بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى ده‌وام ره‌تده‌که‌ینه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى رایانگه‌یاند، به‌شێک له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌ژێر فشاردا ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ى خوێندن له‌دۆخى خراپى ته‌ندروستى و بێ موچه‌ییدا ده‌ستپێبکاته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێن:"به‌رده‌وام ده‌بین له بایکۆت تاجێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کانمان".
ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى له راگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى "هاوڵاتى" نێردراوه و باس له‌وه‌کراوه، "به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى شکستخواردوى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌وه‌نده‌ى له خه‌مى بازرگانی، کورسیه‌کانیاندان له خه‌مى کێشه‌کانى په‌روه‌ده و داواڕه‌واکانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا نین، بۆیه زۆربه‌ى بڕیار و لێدوانه‌کانیان به زیانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و هاوڵاتیان ته‌واو ده‌بێت، له ئێستاشدا له ژێر فشارى حیزبه‌کانیاندا و له پێناوى کورسیه‌کانیان ده‌یانه‌وێ به زۆره‌ملى ده‌رگاى ناوه‌نده‌کانى خوێندن بکه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که : "ئێمه ئه‌م هه‌وڵه به هه‌وڵێکى نه‌زۆک ده‌زانین و پێمان وایه بایکۆت پرۆسه‌یه‌کى خۆرسکى مامۆستایانه و گیرفانى به‌تاڵیان و سته‌مکارى ده‌سه‌ڵات پێى کردون و لقى سلێمانى یه‌کێتى مامۆستایان له به‌یانێکى فه‌رمیدا بڕیارى لێداوه، ئێمه له ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى وه‌کو هه‌میشه پشتیوانى ئه‌م هه‌ڵویسته‌ى مامۆستایان ده‌که‌ین و به به‌رپرسانى په‌روه‌رده و حکومه‌ت ده‌ڵێن مامۆستایان به بڕیارى ئێوه بایکۆتیان نه‌کردوه تا به بڕیارى ئێوه بیشکێنن".
هاوکات، ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که"ئێمه چاوه‌ڕوانى هه‌ڵوێستى نوێى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى په‌روه‌رده و حکومه‌ت ده‌که‌ین که بڕیاره ڕوژى یه‌کشه‌ممه 1/11/2020 ڕایبگه‌یه‌نین، ئه‌و بڕیاره ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌دا نه‌بێت و داواکارى مامۆستایان و قوتابیان له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت ئێمه بێ ده‌نگ نابین و هه‌ڵوێستى توندمان ده‌بێت وناڕه‌زایه‌تى و چالاکیه‌کانمان ده‌ست پێ ده‌که‌ینه‌وه".

