کۆمپانیاى DNOى نه‌رویجى: به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتمان زیاد کردووه
"داهاتمان گه‌یشتووه‌ته 163 ملیۆن دۆلار له هه‌ردوو کێڵگه‌ى تاوکێ و پێشابوور"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمپانیاىDNOى نه‌رویجى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى له هه‌رێمى کوردستان له چاره‌کى سێیه‌مدا به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 12% زیاد کردووه که رۆژانه 113 هه‌زارو 700 به‌رمیل نه‌وت ده‌کات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که به پێچه‌وانه‌ى پێشبینییه‌کان، به‌رهه‌مهێنان له هه‌ردوو کێڵگه‌ى تاوکێ و پێشابوور به‌رزبووه‌ته‌وه، هۆکارێکى سه‌ره‌کیشى بۆ کارکردنى زیاتر به خه‌رجى که‌متر گه‌راندووه‌ته‌وه.
بی‌جان موسه‌وه‌ر ره‌حمانی، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى کۆمپانیاى DNO رایگه‌یاند: "له مانگى حوزه‌یرانه‌وه تیمه‌کانمان له کوردستان ده‌ستیان به ئاڵنگارى نوێ کرد، کارى زیاتر به خه‌رجى که‌متر کراوه، چاره‌سه‌رى داهێنه‌رانه له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت کراوه، ئه‌نجامه‌که‌شى ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت".
به‌پێى راگه‌یێندراوى کۆمپانیاکه، پڕۆژه‌ى راکێشان و ده‌رهێنانى گاز له پێشابوور و تاوکێ، که ناوه‌ڕاستى ئه‌مساڵ ده‌ستیپێکردووه به‌رده‌وامه، پێشبینیش ده‌کات به هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له چاره‌کى سێیه‌م به‌ده‌ستهاتوون له ساڵى 2020 بێنه ده‌ره‌وه.
هاوکات، کۆمپانیا نه‌رویجییه‌که داهاته‌که‌یانى ئاشکرا کردووه که بۆ زیاتر له دوو هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 163 ملیۆن دۆلار له‌و چاره‌که‌دا، ئه‌وه‌ش به‌هۆى باشتربوونى نرخى نه‌وت بووه.

