لیرەی تورکی زیاتر دابەزی

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

بەهای لیرەی تورکی لە بۆرسەدا بەشێوەیەکی بەرچاو لە دابەزین بەردەوامە و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ٨٣٠ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٩ ى تشرینى یەکەمى، ٢٠٢٠، لە بۆرسەی تورکیادا دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە ٥.٨ لیرەیە، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر ٧.٩ لیرە بووە بووە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی تورکیادا بەرامبەر ٨٣٠ لیرە مامەڵەی پێوە کرا.

ھاوکات، تورکیا لە ئێستادا دەیەوێت سیستمی بەرگری ئاسمانی روسی (ئێس- ٤٠٠) تاقیبکاتەوە، ئەوەش نیگەرانی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە و ھەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکات، لەوبارەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی گوێ بە سزاکانی ئەمەریکا نادات.

ئەوەش لە دوایی ئەوەدێت، چاودێران بەشێکی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دەگەڕێنەوە بۆ لاوازبونی متمانەی هاوڵاتیانی تورکیا بە دراوی وڵاتەکەیان، هەروەها، ناجێگری دۆخی سیاسی و ئابوری وڵاتەکە و گرژییەکانی تورکیا لە پەیوەندییەکانی دەرەوەیدا بە تایبەت لە دەریای ناوەڕاست و دەستوەردانی لە کێشەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کاریگەریان لەسەر دابەزینی بەهای لیرە هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار