فه‌ره‌نسا ده‌ستى کرد به"دیپۆرتکردنه‌وه‌ى توندره‌وه‌کان"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند که 14 که‌سى توندره‌ویان دیپۆرتکردووه‌ته‌وه و ژماره‌که‌ش زیاتر ده‌بێت.
جێراڵد دارمانیان، وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:" وتار‌و لێدوانى سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ى به‌شێک له وڵاتان ده‌رباره‌ى ئازادى له فه‌ره‌نسا ره‌تده‌که‌نه‌وه، 14 که‌سى توندره‌ومان دیپۆرتکردووه‌ته‌وه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاد ده‌کات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌سێک له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى دوێنێى (نیس) ده‌ستگیرکراوه‌و باسى له‌وه‌کردووه که له‌داهاتوودا هێرشى هاوشێوه‌ى ئه‌م هێرشه(ترسناکانه) رووده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌و که‌سه‌ى ده‌ستگیرکراوه‌و هێرشه‌که‌ى ئه‌نجامداوه‌و ناوى(ئیبراهیم)ه و ته‌مه‌نى 21 ساڵه و خه‌ڵکى وڵاتى تونسه و له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا گه‌یشتووه‌ته پاریس.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
