حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی کردەوەی تیرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت. ئاماژەی بەوەشکردووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت و دەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت. لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار