ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنا

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٣٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٥١٣ چاکبوونەوە و ٢٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.‪

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٣٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٥٢٤ لە هەولێر، ٣٨٦ لە دهۆک، ١١٨ لە سلێمانی، ٤٠ لە گەرمیان، ٣٧ لە هەڵەبجە، ٣٢ لە راپەڕین.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٥١٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١١٦ لە هەولێر، ٣٢٣ لە دهۆك، ٣٣ لە گەرمیان، ٢١ لە هەڵەبجە، ٢٠ لە سلێمانی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بە جۆرێک سێ لە سلێمانی، حەوت لە دهۆك، حەوت لە هەولێر، حەوت لە راپەڕین، دوو لە هەڵەبجە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٧٨ هەزار و ١٦٦ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٣ هەزار و ٨٥٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٥٠٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار