لیرە نزمترین ئاستی تۆمارکرد لەسەردەمی ئەردۆغاندا

5 ساڵ لەمەوپێش
دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە و نرخی یەک دۆلار به 8.43 لیرە مامهڵهی پێوه دەکرێت ئەوەش نزیمترین ئاستە کە لەسەدەمی ئەردۆگاندا لیرە تۆماری کردوە. بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو نرخی لیرە بۆ نزیکەی شەش ھێندە دابەزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2020 بههای لیرە بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزی؛ سەرەتای کردنەوەی بۆرسەکان نرخی یەک دۆلار به 8.37 لیرە مامەڵەی پێوەکرا و دوای چەند کاژێرێک دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار بەردەوام بوو و گەیشتە 8.38 و لیرە، پاش کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ بە 8.43 لیرە مامهڵهی پێوهکرا.
هاوکات بەهای یۆرۆ بەرامبەر لیرە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بە کردنەوەی بۆرسەکان یەک یۆرۆ بە 9.76 لیرە مامەڵەی پێوەکرا و دواتر بەهای یەک یۆرۆ بۆ 9.78 لیرە بەرزبووەوە.
لە رۆژانی نێوان 26ی ئەیلوول و 26ی تشرینی یەکەمی 2020، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە 7.66 بۆ زیاتر لە 8 لیرە دابەزینی تۆمارکردووە.

