ڕێبەر رۆستەم بۆ فرسەت سۆفی: مانگێکی قورسە بۆتۆ، تەندروستیت دەچێتە قۆناغێکی خراپ

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

ڕێبەر رۆستەم کە خۆی بە فەلەکناس دەناسێنێت رایدەگەیەنێت تەندروستی فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر بەرەو قۆناغێکی "خراپ" دەچێت و ئەم مانگە بۆتۆ قورسە.

ماوەی دوو ھەفتەیە فرسەت سۆفی دووچاری نەخۆشی کۆرۆنا بووە، لەوکاتەوەی کە تووشبووە بە ھیچ شیوەیەک لە میدیادا دەرنەکەوتووە.

رێبەر رۆستەم لە پۆستێکدا نوسیویەتی "وێرای ئاگادارکردنەوەت لەوەی کە تەندروستیت دەچێتە دۆخێکی خراپ، مانگێکی قوڕسە، بەڵام تۆ ئەوەندەی خەمت لای خەڵکەکە بوو، ئەوەندە خەمی خۆت نەبوو".

دووشەمە٢٠٢٠/١٠/١٩، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار