ئه‌مڕۆ له ناو شارى سلێمانى ده‌ست به‌دابه‌شکردنى نه‌وت ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى ڕایگه‌یاند دابه‌شکردنى نه‌وت له‌ناو شارى سلێمانى ده‌ستپێده‌کات و بۆ هه‌ر به‌رمیلێکیش بڕى 44 هه‌زار دینار له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 3-11-2020 له شارى سلێمانى ده‌ست به‌دابه‌شکردنى نه‌وت ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که پڕۆسه‌که له ناوه‌ندى شارى سلێمانى (مه‌ڵبه‌ندى دوو) له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ى که پارساڵ پڕۆسه‌که له‌و شوێنه‌دا وه‌ستابوو، ده‌ست ده‌کرێته‌وه به‌دابه‌شکردنى نه‌وت به نرخى 44 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک له ڕێگاى کارتى زیره‌که‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
