تره‌مپ گه‌شبینه‌و ده‌ڵێت له کۆشکى سپى ده‌مێنمه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، گه‌شبینى خۆى به‌سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تیى وڵاته‌که ده‌ربڕى که تا چوار ساڵى دیکه له کۆشکى سپى ده‌مێنێته‌وه.
له‌کۆتا کاته‌کانى هه‌ڵمه‌ته‌کانى پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن، تره‌مپ، رایگه‌یاند:"سه‌رکه‌وتنێکى نایاب ده‌بێت، ماوه‌یه‌کى دیکه‌ى سه‌رۆکایه‌تى ده‌به‌ینه‌وه و چوار ساڵى تر له کۆشکى سپى ده‌مێنمه‌وه".
سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یدا، ئابووریى ئه‌مریکا ژماره‌ى نایابى به‌ده‌ستهێناوه‌و پشتگیرى له که‌رتى پیشه‌سازیى وڵات ده‌کات.
تره‌مپ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له ئاستى به‌رهه‌مى ناوخۆییدا پێشکه‌وتنى به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه.
له‌باره‌ى کۆچ و ئاسایشى سنووره‌کانى ئه‌مریکاوه، تره‌مپ رایگه‌یاند: "له دروستکردنى دیواره‌که‌ى سه‌ر سنوورى مه‌کسیک به‌رده‌وام ده‌بین"،
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکادا ده‌ستیپێکرد و رکابه‌ریى سه‌ره‌کى بۆ پۆستى چوار ساڵى داهاتووى ئه‌مریکا، له نێوان جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان و دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆماریه‌کاندایه.

