ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیارانى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم به کۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستدا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
(صیاح عبدالله کوره‌چی) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران له‌کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى کوردستان دواى توشبوونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى تشرینى دووه‌مى 2020، کۆمسیۆنى باڵاى سه‌رخۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، "پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى فه‌رمانگه‌که‌مان ئاڕاسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى خوا لێیخۆشبێت به‌ڕێز ( صیاح عبدالله کوره‌چى ) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران له‌کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتوه، "ناوبراو به‌هۆى نه‌خۆشى کۆڕۆنا کۆچى دوایى کردوه ، داواکارین له‌خواى گه‌وره سه‌بر و ئارامى به ئێمه و به خانه‌واده‌ى کۆچکردوو ببه‌خشێت".
به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان، تائێستا 78 هه‌زار و 216 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 43 هه‌زار و 858 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 2 هه‌زار و 509 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.

