هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا ده‌ستیپێکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى تشرینى دووه‌م هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا به به‌شدارى زیاتر له 250 ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌ستیپێکرد و پرۆسه‌که له ویلایه‌تى نیوهامشێر وه‌ک یه‌که‌م ویلایه‌ت له‌کاتژمێرى 8:00ى به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌نگده‌ران له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان و جۆ بایدن له کاندیدى دیموکراته‌کان، یه‌کێکیان بۆ چوارساڵى داهاتو وه‌ک سه‌رۆکى وڵات له کۆشکى سپى هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا ده‌ستیپێکرد، پێشووتر زیاتر له 90 ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌شێوه‌ى ئه‌لیکترۆنى ده‌نگیانداوه و ئه‌مڕۆش زیاتر له 250 ملیۆن ده‌نگده‌رى دیکه به‌شدارى پرۆسه‌که ده‌که‌ن، له‌م هه‌ڵبژاردنه جگه له دیاریکردنى سه‌رۆکى وڵات، 435 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، 35 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سینات و فه‌رمانڕه‌واى 11 ویلایه‌ت و 2 ناوچه‌ى دیکه‌ى سه‌ر به ئه‌مریکاش هه‌ڵده‌بژێردرێن.
تا دوێنێ راپرسییه‌کان به‌شێوه‌ک بووه له قازانجى جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کاندا بووه، له ویلایه‌تى فلۆریدا 9 خاڵ له‌پێش دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کانه و له زۆرێک له ویلایه‌ته یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌کانیش ده‌نگه‌کانى بایدن زیادیکردوه.
پرسى ئابوری، ئاسایش، سیسته‌مى ته‌ندروستى و هاتنى کۆچبه‌ران چوار سه‌ره‌کیترین ته‌وه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌کان بوون، له‌نێوان هه‌ردوو کاندیدى کۆمارییه‌کان و دیموکراته‌کاندا.
له ئه‌مریکا دابه‌شکردنى ئه‌نجوومه‌نى هه‌ڵبژاردن بۆ ویلایه‌ته‌کان به‌پێى ژماره‌ى دانیشتووانه. ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه که ده‌نگده‌ران بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئاستى ویلایه‌ته‌کان پێشبڕکێ بکه‌ن نه‌ک له‌سه‌ر ئاستى نیشتمانى که هه‌موو ئه‌مریکا ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ش وا ده‌کات که ئه‌گه‌ر کاندیدێک زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کان له‌سه‌ر ئاستى نیشتمانى بباته‌وه، وه‌کو هیلارى کلینتن له ساڵى 2016، به‌ڵام هێشتا بدۆڕێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌نجوومه‌نى هه‌ڵبژاردن که له‌سه‌ر ئاستى ویلایه‌ته‌کان بڕیار ده‌ده‌ن.
له ده‌نگدانى سه‌رۆکایه‌تى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکادا ویلایه‌ته‌کانى ویسکۆنسن، په‌نسلڤانیا، میشیگان، باکورى کارۆلینا، فلۆریدا و ئه‌ریزۆنا رۆڵێکى به‌رچاویان هه‌یه له یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ناوى ئه‌و که‌سه‌ى ده‌بێته سه‌رۆکى چوار ساڵى داهاتوى ئه‌مریکا.

