فه‌ره‌نسا بزوتنه‌وه‌ى"گورگه بۆره‌کان"ى لایه‌نگرى ئه‌ردۆغان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جیراڵد دارمانان، وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى له‌میانى کۆبونه‌وه‌ى داهاتوى خۆیدا رۆژى چوارشه‌ممه، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى "گورگه بۆره‌کان" ده‌دات.
بزوتنه‌وه‌ى"گورگه بۆره‌کان" بزوتنه‌وه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌په‌رستیى تورکى توندڕه‌و و لایه‌نگرى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانن له فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا بزوتنه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
بزوتنه‌وه‌ى "گورگه بۆره‌کان" تۆمه‌تباره به به‌شداریکردن له‌و شه‌ڕو پێکداهه‌ڵپژانانه‌ى که به‌م دواییه له‌نێوان هه‌ردوو ره‌وه‌ندى تورکی و ئه‌رمه‌نیدا له "دیسین-شاربیۆ" له‌نزیک شارى لیۆن له رۆژهه‌ڵاتى فه‌ره‌نسا رویاندا.
بزوتنه‌وه‌ى "گورگه بۆره‌کان" له شه‌سته‌کانى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه دامه‌زراوه‌و له ریزى رێکخراوه فاشیه نه‌ته‌وه‌په‌رست و توندڕه‌وه‌کاندا پۆلێن ده‌کرێت و له نه‌وه‌ده‌کانى سه‌ده‌ى رابردوشدا به‌شداربوه له چه‌ندین ئۆپراسیۆنى چه‌کدارى گه‌وره‌دا دژ به کورد‌و په‌که‌که له تورکیا.
فه‌ره‌نسا ده‌ستیکردوه به هه‌ڵمه‌تێک دژ به رێکخراوه توندڕه‌وه‌کان ئه‌وه‌ش دواى زنجیره‌یه‌ک هێرشى خوێناوى که به‌م دواییه له‌و وڵاته رویاندا له په‌یوه‌ست به بڵاوبونه‌وه‌ى کاریکاتێره‌کانى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام.

