پارێزگای ھەولێر و ئەنجومەنی پارێزگا زانیاری جیاواز بڵاودەکەنەوە لەسەر تەندروستی فرسەت سۆفی
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند کە تەندروستی فرسەت سۆفی "ناجێگیرە" بەڵام نووسینگەی پارێزگاری هەولێر بە پێچەوانەوە دەڵێت تەندروستی "جێگیرە".
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەلێت "لێرەو لەوێ چەند پەیجێکی چەواشەکار و کەسانێکی نابەرپرس و بێئاگا لەبارەی دۆخی تەندروستی بەڕێز پارێزگاری هەولێر هەواڵ و زانیاری بڵاو دەکەنەوە، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵ و زانیارییە نادروستانەی بڵاوکراوەتەوە، هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویستی شاری هەولێر بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بەگشتی دڵنییا دەکەینەوە، د.فەرسەت سۆفی، ئێستا لەدەرەوەی وڵات لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە".
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە "ناجێگیریی" تەندروستیی پارێزگاری هەولێر و ئاشكرای كرد كە بۆ چارەسەركردن، ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كراوە.
عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا وتی "ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر خەمبارە بە ناجێگیریی تەندروستیی برای ئازیزمان فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بەهۆی ئەو پەتا نەگریسەوە و ئەمشەو بە مەبەستی چارەسەر، گەشتی دەرەوەی وڵاتی كرد".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2020.11.3، د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەنراوێکدا وتی "لێرەو لەوێ چەند پەیجێکی چەواشەکار و کەسانێکی نابەرپرس و بێئاگا لەبارەی دۆخی تەندروستی بەڕێز پارێزگاری هەولێر هەواڵ و زانیاری بڵاو دەکەنەوە، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵ و زانیارییە نادروستانەی بڵاوکراوەتەوە".
وتیشی "هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویستی شاری هەولێر بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بەگشتی دڵنییا دەکەینەوە، د.فەرسەت سۆفی، ئێستا لەدەرەوەی وڵات لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە، هەموو ئەو زانیاریی و هەواڵانەی لەبارەی تەندروستیی بەڕێزیانەوە لێرەو لەوێ دەگوترێ دوورە لەڕاستی و جگە لەبڵاوکردنەوەی چەواشەکاریی و شێواندنی ڕاستییەکان، شتێکی دیکە نییە"

