نێچیرڤان بارزانی: سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکانی ڤیەننا و کابوول دەکەم

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هەردوو رووداوەکەی ڤیەننای پایتەختی نەمسا و کابوولی پایتەخی ئەفغانستان دەکات و رایدەگەیەنێت "هێرشه‌که ده‌یسه‌لمێنێت که هێشتا هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته بۆ له‌ناوبردنی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوو تویتی جیادا لە تویتەر ئاماژەی بە هەردوو رووداوەکە کردووە کە لە ڤیەننا چوار کەس کوژران و لە رووداوەکەی کابوولیش 22 کەس کوژران.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ڤیەننا دەڵێت "سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌که‌م که دوێنێ ئێواره له ڤیه‌ننا هاووڵاتیانی کرده ئامانج و تێیدا ژماره‌یه‌کیان گیانیان له‌ده‌ستدا، ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون. سه‌ره‌خۆشی له خێزانه‌کانیان ده‌که‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم. هیوای زوو چاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم."
لە تویتێکی دیکەدا لەبارەی تەقینەوەکەی کابوول، نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەدات، کە "هێرشی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر زانکۆی کابوول شەرمەزار دەکەم و سه‌ره‌خۆشی له خێزانی قوربانیان ده‌که‌م."
دەشڵێت "هێرشه‌که ده‌یسه‌لمێنێت که هێشتا هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته بۆ له‌ناوبردنی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا."
پۆلیسی نەمسا بڵاویکردووەتەوە کە لە هێرشەکەی رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2020 لە مۆرزینپلاتس، یەکێک لەو شوێنانەی کە شەوی رابردوو تەقەکردن تێیدا روویدا. دوای ئەوەی پیاوێک بە چەک دەسڕێژی بەنێو خەڵکدا کرد، بەلای کەمەوە چوار کەس کوژران و چەندین کەسیش بریندار بوون. راوێژکاری نەمسا هێرشەکە بە "تیرۆریستی" ناودەبات. یەکێک لە گومانلێکراوەکانیش بە گوللەی پۆلیس کوژراوە.
هەروەها لە کابوول چەند پیاوێک تەقەیان لە چەند قوتابییەکی خۆپێشاندەر کرد و بووە هۆی کوژرانی 22 کەس.

