مێركڵ: تیرۆری ئیسلامی دوژمنی هاوبه‌شمانه

5 ساڵ لەمەوپێش
"ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند، تیرۆری ئیسلامی دوژمنی هاوبه‌شیانه‌و تاساون له‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا و وتی کە ئه‌ڵمانیا پشتیوانی له نه‌مسا ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند "له‌م كاتژمێرانه‌دا كه ڤیه‌ننا بووه‌ته ئامانجی تیرۆری ئیسلامی بیر له خه‌ڵكی ئه‌وێ ده‌كه‌مه‌وه. هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "ێمه‌ی ئه‌ڵمان هاوسۆزین له‌گه‌ڵ دۆسته نه‌مساییه‌كانمان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئیسلامی تێكۆشانی هاوبه‌شمانه".
شه‌وی رابردوو، له ناوه‌ڕاستی "ڤیه‌ننا"ی پایته‌ختی "نه‌مسا" هێرشكرایه سه‌ر په‌رستگایه‌كی سه‌ره‌كی جووله‌كه‌كان و هێرشه‌كه كوژرانی (5) كه‌سی لێكه‌وته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا، "كارل نیهامر" رایگه‌یاند، "تیرۆریستێكی ئیسلامی" به‌رپرسه له‌و هێرشه.

