محەمەد حاجی مەحمود: مژدەی سەرکەوتنی بایدنتان پی دەدەم، چونکە ترەمپ هۆکاری توشبووانی کۆرۆنایە.

5 ساڵ لەمەوپێش
محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالستی کوردستان رایگەیاند، "مژدەی سەرکەوتنی جۆ بایدنتان دەدەمێ، چونکە ترەمپ سەبەبی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار قوربانی و ٩ ملیۆن توشبووی کۆرۆنایە لە ئەمریکادا."
بەپێی تویتەکەی محەمەد حاجی مەحمود، "ترەمپ سەبەبی قوربانییەکانی داگیرکردنی کوردستانی رۆژئاوا، کەرکوک و بەشێکی زۆری کوردستانی باشوریشە."
لەماوەی رابردووشدا، سکرتێری حزبی سۆسیالیست پشتیوانی خۆی بۆ جۆ بایدن راگەیاندبوو و داوایکردبوو کە هەر کوردێک لە هەر ناوچەیەک بێت دەنگی پێبدەن.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ هەڵبژاردنی گشتی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستیپێکرد و جگە لە کاندیدەکانی دیکە، رکابەرییەکی بەهێز لە نێوان ترەمپ و جۆ بایدندا هەیە.

بابهتی پهیوهندیدار
