دادگاى سلێمانی: توندترین رێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌سێک ده‌گرینه‌به‌ر دڵه‌ڕاوکێ بڵاوبکاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر چێشتخانه‌که‌ى شارى سلێمانى ده‌ستگیرکراون و توندترین رێکارى یاساییش به‌رامبه‌ر هه‌رکه‌سێک ده‌گرنه‌به‌ر که بیه‌وێت ئارامى شار تێکبدات چاوپۆشى له که‌س ناکرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى تشرینى دووه‌مى 2020، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا سه‌رۆکایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانیى رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ یه‌کشه‌ممه چه‌ند که‌سێک هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر چێشتخانه‌یه‌کى شارى سلێمانى و ئازاری خاوه‌نه‌که‌ى ده‌ده‌ن (که ڤیدیۆى کاتى روداوه‌که له‌تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوبوه‌وه)، له‌سه‌ر سکاڵاى خاوه‌نى چێشتخانه‌که‌و به‌فه‌رمانى دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیرکراون و له‌ئێستادا راگیراون و لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که، سه‌رجه‌م هاوڵاتیان دڵنیا ده‌که‌نه‌وه که" دادگاکان به‌پێى یاسا توندترین رێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر هه‌رکه‌سێک ده‌گرنه به‌ر که بیه‌وێت ئارامى شار تێکبدات، دڵه‌ڕاوکێ بڵاوبکاته‌وه و تاوان ئه‌نجام بدات و به‌هیچ جۆرێک چاوپۆشى له هیچ که‌سێک ناکرێت".
خاوه‌نى چێشتخانه‌ى وه‌ستا کامه‌ران له‌شارى سلێمانى دوێنێ یه‌کشه‌ممه له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، "کاتژمێر 1:30ى خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆى رۆژى یه‌کشه‌ممه هێزێکى نافه‌رمى له‌ناو چێشتخانه هێرشیانکرده‌سه‌رمان، ئێمه نازانین ئه‌و هێزه ئامانجیان چییه و هیچ شتێکیان پێ نه‌وتین".

