زانیارى نوێ له‌سه‌ر کۆرۆنا له‌هه‌رێم ئاشکرا ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌رچه‌نده گیان له ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو له هه‌رێمى کوردستان به‌رزه، به‌ڵام وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌ڵێت:" تووشبوون به کۆرۆنا به شێوه‌یه‌کى به‌رچاو دابه‌زیووه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى تشرینى دووه‌مى 2020، سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دواى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: " پێشتر ئه‌وانه‌ى پشکنینى کۆرۆنایان بۆ ده‌کرا 17.8%یان ئه‌نجامى پشکنینه‌کانیان پۆزه‌تیڤ بووه له‌کاتێکدا نابێت 5% زیاتر بیت، به‌ڵام ئێستا ژماره‌ى توشبوان به‌راورد به 31ى مانگى رابردوو 53% که‌میکردوه".
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌ئێستادا له‌هه‌رێم تاڕاده‌یه‌کى باش ئامارى توشبوانى کۆرۆنا به‌ره‌و که‌مبونه‌ته‌وه ده‌ڕوات و ئومێده‌وارن به‌ته‌واوى کۆنترۆڵ بکرێت.
سامان به‌رزنجى باسى له‌وه‌شکرد هه‌فته‌ى رابردوو به‌راورد به هه‌فته‌ى رابردووتر ژماره‌ى توشبوان به‌کۆرۆنا 32% که‌میکردوه، له‌کاتێکدا رۆژى 31ى 10ى ئه‌مساڵ له‌هه‌رێم ژماره‌ى توشبوان گه‌یشتوه‌ته لوتکه‌و زۆرترین حاڵه‌تى تووشبون تۆمارکراوه، به‌ڵام ئیستا به‌راورد به‌وکاته 53% که‌میکردوه".
هاوکات، وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که له‌شه‌ش مانگى رابردوودا 99.6%ى حاڵه‌ته‌کان تۆمارکراوه‌و 2.8%ى توشبوانیش له‌پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و میلاکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بوون و ژماره‌یه‌کیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.