مه‌سرور بارزانى داوایه‌ک ئاراسته‌ى ئه‌مریکییه‌کان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و واشنتن له په‌یوه‌ندیى ئه‌منى فراوانتره و ده‌توانین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا فراوانتر بکه‌ین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى تشرینى 2020، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له میانى پێشکه‌شکردنى وتارێکدا له "کۆنفرانسى ئابورى هه‌رێمى کوردستان دواى کۆرۆنا"، که به‌شێوه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانس به‌ڕێوه‌چو و داواى له کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکى و بیانییه‌کان کرد، رو له هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن و کارى وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن.
هه‌روه‌ها وتی:" هه‌رێمى کوردستان که‌شێکى له‌بارى بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه و له‌ڕوى ئه‌منییه‌وه ئارامترین شوێنى عێراق و ناوچه‌که‌یه و ده‌مانه‌وێت کۆمپانیا بیانییه‌کان هانبده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کارئاسانى بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان ده‌که‌ین".
به‌شێک له‌وته‌کانى سه‌رۆکى حکومه‌ت:
ئێمه و ئه‌مه‌ریکا مێژوییه‌کى باشمان هه‌یه، به تایبه‌تى دواى 2003 و ئه‌مه‌ریکییه‌کان هاوکار بون له رزگاربونى عێراق له ده‌ستى دیکتاتۆرى سه‌دام. ئێستاش عێراق له دۆخێکى خراپدایه. خه‌ڵک و نه‌وه‌ى نوێمان ده‌یانه‌وێت و چاویان له‌وه‌یه ئابورییه‌کى باش و هاوکارییه‌کى زیاتر بکرێن. په‌یامى من ئه‌وه‌یه وه‌به‌رهێنان بکه‌ن له هه‌رێمى کوردستان و له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌م کۆنفرانسه‌مان رێکخستوه. ئێمه دۆستى زۆر باشمان هه‌یه له ئه‌مه‌ریکا، ئێستا له‌گه‌ڵمانن. ده‌مه‌وێت سوپاسى رێکخه‌رانى ئه‌م کۆنفرانسه و هاوکاره‌کانمان له حکومه‌تى ئه‌مه‌ریکا بکه‌م. ده‌مه‌وێت سوپاسى باڵیۆزیش بکه‌م، که ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵمانه. بێگومان پێشوازى له هاتنى کۆمپانیا کوردى و ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌که‌م، که ئه‌مڕۆ له‌م کۆنفرانسه کۆبونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کى به‌هێز دروست بکه‌ن. په‌یوه‌ندى ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1990 و ئه‌و کاته‌ى ئه‌مه‌ریکا هیوایه‌کى بۆ گه‌لى ئێمه گه‌ڕانده‌وه و ده‌رفه‌تى پێداین، ئه‌و هه‌زاران گونده‌ى له‌سه‌رده‌ستى سه‌دام وێرانکرابون، بنیاتیان بنێینه‌وه. هه‌روه‌ها هاوکارمان بون له زۆر بوارى دیکه‌دا، بۆیه پێم وایه ئه‌مڕۆش ده‌توانین ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و هاوکارییه به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین.
ئه‌مه‌ریکا و هه‌رێمى کوردستان ده‌یان ساڵ هاوبه‌شیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه. له 2021 به دڵنیاییه‌وه بۆنه‌یه‌کى گرنگ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوبه‌شییه باشه‌ى له نێوانماندا هه‌بوه، هه‌ر له له‌ناوبردنى تیرۆر و پاراستنى وڵاته‌کانمان و پاراستنى به‌ها هاوبه‌شه‌کانمان، بۆیه ئێمه پێزانینمان هه‌یه بۆ ئه‌و کاره قاره‌مانانه‌ى توانیان ئێمه سه‌لامه‌ت بمێنینه‌وه و بتوانین ئه‌م کۆنفرانسه به‌ڕێوه به‌رین.
هه‌رێمى کوردستان ناوچه‌یه‌کى زۆر پێ له ئاسایشه، له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌که به گشتیی. ئێمه ده‌زانین هێزه ئه‌منییه‌کان ژینگه‌یه‌کى ئارام و سه‌قامگیریان دروست کردوه. بۆیه په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئه‌مه‌ریکا و هه‌رێمى کوردستان زۆر له بوارى ئه‌منى زیاتره و په‌یوه‌ندى هه‌ردولا ده‌چێته قۆناغێکى دیکه‌وه.
هه‌رێمى کوردستان ناوچه‌یه‌کى زۆر باش و له‌باره بۆ ئه‌وه‌ى کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان بێنه ئێره و ده‌رفه‌تى کار بدۆزنه‌وه. دۆخى ژیان زۆر باشتر بکه‌ن. زۆر خۆشحاڵم لێره که پابه‌ندبون و جدییه‌تى حکومه‌ته‌که‌ى خۆمان بۆ ئێوه دوپاتبکه‌مه‌وه، به تایبه‌تى بۆ ئه‌مه‌ریکا. ئێمه ده‌توانین به شێوه‌یه‌کى ئاسان هه‌نگاوه‌کانمان پێشبخه‌ین. حکومه‌ته‌که‌م چه‌ندین هه‌نگاوى باشى ناوه له که‌رته جیاوازه‌کاندا و چوینه‌ته قۆناغێکى دیکه و کارده‌که‌ین بۆ هه‌مه‌چه‌شن کردنى ئابوریمان. به به‌تایبه‌تکردنى که‌رتى کشتوکاڵ و دیجیتاڵ کردنى سێکته‌ره‌کان و بازرگانی. ئێمه که‌رتى تاکس و وه‌رگرتنى باجمان زۆر توندتر و باشتر کردوه، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ى هه‌مو که‌سێک باجى خۆى بدات به شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه. بۆیه به مۆدێرنکردنى سیستمى بانکیمان و هێنانه ناوه‌وه‌ى ته‌کنۆلۆژیا بۆ ناو که‌رتى ئابورى هه‌رێمى کوردستان، بۆیه ئێمه له‌م روه‌وه پێشوازى له شاره‌زایانى ئه‌مه‌ریکایى ده‌که‌ین. ئێمه پابه‌ندین و به‌رده‌وامین له‌م چاکسازیانه.
زۆر خۆشحاڵم که دان برایتم بینی، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن وه‌به‌رهێنانێکى زیاتر له هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن. ئێمه پێشوازى له وه‌به‌رهێنانى نێوده‌وڵه‌تى له بواره‌کانى وزه، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و کشتوکاڵ ده‌که‌ین.
حکومه‌ته‌که‌م کارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانکارى زۆر زیاتر بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانى کۆمپانیا بیانییه‌کان بێنه هه‌رێمى کوردستان و له تۆمارکردنى کۆمپانیاکان و پێدانى ڤیزا و بابه‌ته‌کانى دیکه.

