"ئیتر کاتیه‌تى داهاتى نه‌وت بۆ خه‌ڵک بێت و موچه بدرێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چوار ئه‌ندامى کورد له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق پێشوازى له رێککه‌وتنى ده‌ستوریى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌که‌ن و ده‌شڵێن:" ئیتر کاتیه‌تى داهاتى نه‌وت بۆ خه‌ڵک بێت و موچه بدرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامی، جه‌مال کۆچه‌ر له فراکسیۆنى یه‌کگرتوو، شیروان میرزا له فراکسیۆنى یه‌کێتى و هۆشیار عه‌بدوڵڵا له فراکسیۆنى گۆڕان، که ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراقن، له راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شدا باسیان له‌وه‌کردوه، پشتیوانى له رێککه‌وتنى ده‌ستورى و یاسایى نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن "له‌پێناو کۆتاییهێنان به کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و شایسته داراییه‌کانى تر له نێویاندا پێشمه‌رگه و جوتیاران، بانگهێشتى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ین بۆ هه‌نگاونانى به په‌له و کردارى به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف و روون له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عیراق و پابه‌ندبون به‌و ده‌قه ده‌ستورى و یاساییانه‌ى واده‌کات پشکى سێ مانگى کۆتایى ساڵى 2020 و پشکى هه‌رێم له یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 بکاته ده‌رفه‌تى ئاساییبونه‌وه‌ى موچه و بودجه و ژیانى هاووڵاتیانی".
هاوکات، چوار په‌رله‌مانتاره کورده‌که جه‌ختده‌که‌نه‌وه که به‌وپه‌ڕى راشکاوییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن:" ئیدى کاتیه‌تى و کارى جدیش بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن داهاتى نه‌وت و داهاته‌کانى دیکه‌ى هه‌رێم ته‌نها له خزمه‌تى هاونیشتمانیاندا به‌کاربهێنرێن".

