‌کۆرۆنا له‌هه‌رێم: 25که‌سى دیکه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى راگه‌یاند، که‌ ‌435 که‌سى تر تووشى کۆرۆنا بوون و 25 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکرده‌وه‌ که‌ 435 تووشبووى نوێ تۆمارکراون (144هه‌ولێر، 125 سلێمانی، 135 دهۆک، 3هه‌ڵه‌بجه‌، 25 گه‌رمیان، 3 ڕاپه‌ڕین)، 324تووشبووش چاکبوونه‌وه‌ (117هه‌ولێر، 2 سلێمانی، 157 دهۆک، 5 هه‌ڵه‌بجه‌، 43 گه‌رمیان)، 25تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ (3هه‌ولێر، 9سلێمانی، 2 دهۆک، 1 هه‌ڵه‌بجه‌، 3 گه‌رمیان، 7 ڕاپه‌ڕین).

هه‌روه‌ها به‌پێى ئاماره‌که‌ کۆى گشتى تووشبوان 94 هه‌زار و 856 که‌سه‌، 58 هه‌زار و 640 تووشبوو چاکبوونه‌وه‌ و سێ هه‌زار و 61 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار