حکومه‌تى هه‌رێم به‌فه‌رمى داواى مووچه‌ى چوار مانگ له‌عێراق ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریدا نامه‌یه‌کى فه‌رمى به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بکات و داواى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بکات بۆ مانگه‌کانى (پێنج و شه‌ش و حه‌وت و ده)ى ئه‌مساڵ که ماف و شایسته‌یه‌کى ڕه‌واى هه‌رێمى کوردستانه و حکومه‌تى فیداڵى نه‌یناردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به یاساى کورتهێنانى دارایى بۆ ساڵى 2020 ه‌وه نییه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى 2020، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى وه‌زیران کۆبووه‌وه، له ده‌ستپێکى کۆبوونه‌وه‌که‌دا و به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى دژى ژنان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌وه کرده‌وه، که حکومه‌تى هه‌رێم داکۆکى له پاراستنى مافه‌کانى ئافره‌تانى کوردستان و سنووردان و نه‌هێشتنى تووندوتیژى دژى ژنان و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌خوازراوه‌کان و دابینکردنى یه‌کسانیى کۆمه‌ڵایه‌تى و جێنده‌رى ده‌کات.
له ته‌وه‌رى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوا پێشهاته‌کانى ڕێڕه‌وى دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى سه‌باره‌ت به ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان خرایه‌ڕوو، به‌تایبه‌تیش دواى تێپه‌ڕاندنى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى بۆ ساڵى 2020 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه به بێ ئاماده‌بوونى فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان هه‌موو هه‌وڵێکى خۆى داوه و هه‌موو پابه‌ندییه‌کانى خۆى بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکى بنه‌ڕه‌تى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى جێبه‌جێ کردووه و به‌رده‌وامیشن له گفتوگۆ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که حکومه‌تى هه‌رێم لایه‌نى فه‌رمى گفتوگۆیه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵى و به هیچ شێوه‌یه‌ک سازش له‌مافه ده‌ستورییه‌کان و شایسته داراییه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان ناکات و وتى "دواخستنى نه‌ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان، پێشینه‌یه‌کى مه‌ترسییداره و پێشێلکردنى مافه ڕه‌واکانى خه‌ڵکى کوردستانه".
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا نامه‌یه‌کى فه‌رمى به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بکات و داواى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بکات بۆ مانگه‌کانى پێنج و شه‌ش و حه‌فت و ده‌ى ئه‌مساڵ که ماف و شایسته‌یه‌کى ڕه‌واى هه‌رێمى کوردستانه و حکومه‌تى فیداڵى نه‌یناردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به یاساى کورتهێنانى دارایى بۆ ساڵى 2020 ه‌وه نییه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاسى هه‌ڵوێستى نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق جینین پلاسخارتى کردووه که له وتاره‌که‌یدا بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، جه‌ختى له‌وه کردبووه‌وه فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان ، ته‌نیا فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرى هه‌رێم نین، به‌ڵکو هاوڵاتى عێراقین و پێویسته بابه‌تى مووچه نه‌کرێته به‌شێک له کێشه سیاسییه‌کان و نابێت به شێوه‌یه‌کى به کۆمه‌ڵ بکرێنه قوربانی.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات پشتگیریى له هاتنه‌ئاراى ڕێککه‌وتنێکى بنه‌ڕه‌تى له نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى بکه‌ن له پێناو دابینکردنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختیکرده‌وه له شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان له چوارچێوه‌ى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م و چه‌سپاندنى لامه‌رکه‌زیه‌تى ئیداریى پارێزگاکان .

