دانه غاز ئاستى به‌رهه‌مهێنانى له کۆرمۆر به‌رزده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمپانیاى دانه غاز-ى ئیماراتى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى غازیان له وێستگه‌ى کۆرمۆر له ھه‌رێمى کوردستان زیادکرد بۆ418 ملیۆن پێى سێجا له رۆژێکدا.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 25 تشرینى دووه‌م له راگه‌یاندراوێکدا کۆمپانیاى دانه غاز که یه‌کێکه له ھاوپه‌یمانه‌کانى کۆمپانیاى (پێرل پترۆلیۆم) بڵاویکرده‌وه که ئاستى به‌رھه‌مھێنانى غازیان له وێستگه‌ى کۆرمۆر زیادکردووه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌کراوه که له چاره‌کى سێیه‌مى ئه‌مساڵدا، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى له هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌دا6% زیادکردووه و گه‌یاندویانه به 32 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا.
پاتریک ئالمان وارد به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى کۆمپانیاى دانه غاز، خۆشحاڵى خۆى نیشانداوه به‌و ده‌ستکه‌وته‌ى که له وێستگه‌ى کۆرمۆر به‌دیهاتووه و رایگه‌یاندووه که ئه‌و ده‌ستکه‌وته له ئه‌نجامى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى وزه له وێستگه‌ى کۆرمۆر.
هه‌روه‌ها هاتووه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ (COVID-19)، جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى دروستکردنى یه‌که‌م هێڵه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى غاز که تواناى به‌رهه‌مهێنانى ده‌گاته 250 میلۆن سێجا له رۆژێکدا دواخرا، به‌ڵام ده‌ست به جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که ده‌کرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى کۆمپانیاى دانه غاز، باسى له‌وه‌شکردووه که سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى به‌شداربوو له پڕۆژه‌ى کۆرمۆر به‌ته‌واوى پابه‌ندن به جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى فراوانکردنى وێستگه‌که.
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که پێشبینى ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى به‌رهه‌مهێنانى غاز له پڕۆژه‌ى یه‌که‌م هێڵه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى غاز، له‌نێوان 175 بۆ 200 میلۆن دۆلار ساڵانه بۆ داهاتى دانه‌غاز زیاد بکرێت.

