مه‌لابه‌ختیار له‌باره‌ى سرکردنى بۆ ماوه‌ى سێ مانگ هاته ده‌نگ
"هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتى حکومی، حزبى و گه‌نده‌ڵى قۆرغى هه‌موو جومگه‌کانیان کردووه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى له‌باره‌ى بڕیارى سڕکردنى بۆ ماوه‌ى سێ مانگ راگه‌یاند :" چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ده‌که‌م و دواتر هه‌ڵوێستى خۆم راده‌گه‌یه‌نم" و ده‌شڵێت:"هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتى حکومی، حزبى و گه‌نده‌ڵى قۆرغى هه‌موو جومگه‌کانیان کردووه"
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى له فه‌یسبووکى خۆى نوسیویه‌تى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانى شێوه‌کار سه‌ردانیان کردووه و له به‌رامبه‌ر بڕیارى سڕکردنیدا له‌لایه‌ن حزبه‌که‌ى خۆیه‌وه، پشتیوانیان بۆ ده‌ربڕیوه.
به‌پێى بڵاوکراوه‌که‌ى مه‌لا به‌ختیار، ئه‌مڕۆ ناوبراو رایگه‌یاندووه، "من نامه‌وێت به هیچ جۆرێک بچمه ناو ئه‌و بابه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێ ده‌که‌م بزانم ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره، که پێشێلکردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ و ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتیه و کاک کۆسره‌ت سه‌رۆکیه‌تی، چ هه‌ڵوێستێکیان ده‌بێت؟".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت دواتر له‌به‌ر رۆشنایى هه‌ڵوێستى ئه‌نجومه‌نه‌که، ئه‌ویش هه‌ڵوێستى خۆى راده‌گه‌یه‌نێت.
مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت: "چرکه‌یه‌ک له هه‌ستما، له هه‌ڵوێستما، له مێژوومدا، له ئێستا و له ئایینده‌شمدا، ئه‌م بڕیاره کاریگه‌رى له سه‌رم نه‌بووه".
باسى له‌وه‌شکردووه، که له ئێستا و له داهاتووشدا "ئه‌گه‌ر قه‌ده‌رێک نه‌یه‌ته پێشه‌وه" ئه‌وا هه‌ر له‌ناو هاوکێشه‌کاندا ده‌بێت و کاراکته‌رێک ده‌بێت له‌و کاره‌کته‌رانه‌ى که کاریگه‌رییان هه‌یه.
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى وتووه که هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتى حکومی، حزبى و گه‌نده‌ڵى قۆرغى هه‌موو جومگه‌کانیان کردووه "بۆیه هه‌تا هه‌ژمونى ئه‌م سێ ده‌سه‌ڵاته به‌رده‌وامبێ له‌کوردستاندا، ئه‌وه‌ى پێیده‌وترێت بزوتنه‌وه‌ى مه‌ده‌نی، داهێنانى مه‌ده‌نى و سه‌ربه‌ستى مه‌ده‌نى ناتوانێت کارى خۆى بکات".
سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتى رۆژى 21ى ئه‌م مانگه، بڕیاریدا بۆ ماوه‌ى سێ مانگ مه‌لا به‌ختیار له کار و چالاکییه حزبیه‌کانى سر بکات و ئه‌وه‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که له چه‌ند مانگى رابردوودا، ناوبراو کتێبیکى به‌ناوى "له‌برى بیره‌وه‌ری" بڵاوکرده‌وه و تیایدا، هێرشى توندى کردووه‌ته سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کى سیاسى دیکه.

