له‌عێراقه‌وه نێوه‌نگیرى هه‌ولێرو به‌غدا ده‌ست پێده‌کات
محه‌مه‌د شیاع سودانى: له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى 2021 له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌ست به‌دانوستان ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى پلاندانانى ستراتیژى و چاودێریکردنى به‌رنامه‌ى حکومى ئاشکرایکرد، لیژنه‌ى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ناکۆکییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌پێى بنه‌ماى دابه‌شکردنى سامان به‌یه‌کسانى و گفتوگۆکان بۆ پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 پێکهێنراوه.
محه‌مه‌د شیاع سودانى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕاگه‌یاند: "ئه‌م لیژنه‌یه به‌ده‌ستپێشخه‌رى چوار په‌رله‌مانتار دروستبووه ئه‌وانیش هه‌ر یه‌که له موزاحم ته‌میمى و عه‌دنان زه‌رفى و محه‌مه‌د ده‌ڕاجى له‌گه‌ڵ به‌نده، ئه‌ویش له‌دواى لێکه‌وته‌کانى په‌سه‌ندکردنى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایی، ورده‌کارییه‌کانى په‌یوه‌ست به‌شایسته‌کانى هه‌رێم".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:" په‌یوه‌ست به‌پابه‌ندییه‌کانى به‌رامبه‌ر ناوه‌ند، له‌باره‌ى ڕاده‌ستکردنى نه‌وت وداهاته‌کان، که چه‌ند هه‌ڵوێست و راوبۆچوونێک هاتۆته ئاراوه‌وه".
سودانى وتیشى: "بنه‌مایه‌کى ڕوونى ده‌ستوور هه‌یه، که باس له‌وه ده‌کات سامانى وڵات بۆ هه‌موو گه‌له و به‌یه‌کسانى دابه‌شده‌کرێت به‌پێى ڕێژه‌ى دانیشتوان، وه‌ک چۆن پارێزگاکان پابه‌ندن، به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌بێت هه‌رێم پابه‌ند بێت".
هاوکات ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه که هه‌رێمى کوردستان چه‌ند گرفتێکى هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، بۆیه ده‌بێت به‌بایه‌خه‌وه گوێیان لێبگیرێت و چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یى هه‌بێت، "له‌برى ئه‌وه‌ى کێشه‌کان نوێ بکرێنه‌وه له‌کاتى په‌سه‌ندکردنى هه‌ر یاساییه‌ک چ یاساى بوودجه بێت یان ئه‌و یاسانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌کورتهێنانى دارایی،که‌به‌مدواییه له‌گۆڕه‌پانى عێراقدا ڕوویدا".
سودانى له‌قسه‌کانیشیدا وتیشی: "له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراوانمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌که بۆچوونى خۆمان خسته‌ڕوو بۆ ده‌ستپێکردنى دانوستانه‌کان له‌ئێستاوه بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌سازى بکرێت بۆ یاساى بوودجه‌ى 2021 و نامانه‌وێت ئه‌م لێکه‌وتانه دووباره بکرێنه‌وه، به‌مه‌رجێک ده‌ستکارى بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و یه‌کسانى له‌نێوان گه‌لى عێراق نه‌که‌ین به‌تایبه‌تى له‌دابه‌شکردنى ساماندا".
محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌وه‌شى دووپاتیشیکرده‌وه:" حه‌لبوسى پاڵپشتییه‌کى به‌هێزى بیرۆکه‌که‌ى کردووه و ڕێنمایشى داوه به‌دروستکردنى لیژنه‌یه‌ک و هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌که له‌نێو لیژنه‌که‌داین، ده‌بێت له‌رۆژانى داهاتوودا ده‌ست به‌کۆبوونه‌وه و دانوستانه‌کان بکه‌ن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌کان و له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى بابه‌تى بودجه و ئه‌گه‌ر پێویست بکات له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حکومه‌تى فیدڕاڵى وهه‌رێم کۆده‌بینه‌وه".

