دیالۆک به‌تاکه رێگه‌ى نه‌هێشتنى بارگژى نێوان پارتی‌و په‌که‌که داده‌نرێت
یه‌کێتى په‌رله‌مانتاران‌و KNK و رۆشنبیران راگه‌یاندنێکیان بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆنفرانسى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان و KNK و حیزب و رۆشنبیران و چالاکوانان که نزیکه‌ى 250 که‌س به‌شداریان تێدا کرد، " شه‌ڕى ناوخۆیى ته‌حریم و مه‌حکوم ده‌کات و به هێڵى سوورى ده‌زانێت".
ئه‌و کۆنفرانسه که رۆژى 21ى تشرینى دووه‌م له رێگاى ئۆنلاینه‌وه سازکراو یه‌کێتى په‌رله‌مانى کوردستان و KNK رێکیخستبوو، دواى ته‌واوبوونى کۆنفرانس راگه‌یاندنێک بڵاوکرایه‌وه، تێیدا هاتووه" کۆنفڕانس، ده‌ستکه‌وته‌کان، له هه‌ر پارچه‌یه‌کى کوردستاندابێت، به ده‌ستکه‌وتى نه‌ته‌وه‌ییو نیشتیمانى ده‌زانێت‌و پاراستن‌و رێزگرتنى وه‌ک ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌ییو نیشتیمانى ده‌بینێت."
ده‌قى راگه‌یاندنه‌که:
له‌م باره‌یه‌وه‌ى کۆنفڕانسه‌که ئه‌نجامنامه‌ى گوتوبێژ و راوێژه‌کانى نێوان ئاماده‌بووانى بۆ راى گشتى راگه‌یاند که تێیدا هاتووه:
"له‌سه‌ر بانگه‌وازى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان (KPU)و کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان (KNK)، رۆژى شه‌ممه، رێکه‌وتى ٢١/١١/٢٠٢٠، کۆنفڕانسى راوێژ بۆ په‌ره‌پێدانى دیالۆگى ناوخۆیی، به شێوه‌ى ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو. نوێنه‌رى زۆربه‌ى پارت‌و رێکخراوه سیاسییه‌کانى کوردستان، نوێنه‌رى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی، ژماره‌یه‌کى به‌رچاو سیاسه‌تمه‌دار، رۆشنبیر، هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر، میدیاکار‌و که‌سایه‌تى سه‌ربه‌خۆى کوردستانی، له هه‌ر چوار به‌شى کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ى ووڵات، که مه‌زه‌نده به ٢٥٠ که‌سایه‌تى ده‌کرا ، له کۆنفڕانسه‌که‌دا ئاماده‌بوون و ڕاو بۆچوون و په‌یامه‌کانى خۆیان پێشکه‌ش کرد.
مایه‌ى خۆشحاڵیه، سه‌ره‌ڕاى جیاوازى بیروڕا، سه‌رجه‌م به‌شداربووانى کۆنفڕانس لایه‌نگرى دیالۆگ و ئاشتى ناوخۆیى بوون، به‌شداربووان به‌و په‌یام و داخوازیه‌کانیان، ره‌نگدانه‌وه‌ى ویستى ملیونه‌ها کوردستانى بوون. هه‌ڵوێست و داخوازى به‌شداربووان له دژى داگیرکارى بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نگژه ناوخۆییه‌کان، زۆر هیوا به‌خشن. به‌ڕێوه‌چوونى کۆنفڕانسێکى له‌م چه‌شنه، له‌سه‌روبه‌ندى پێشهاتى نوێ‌و گۆڕانکارى که کوردستان، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌و جیهان، به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، کارێکى پێویست و نیشتیمانى بوو.
پاش شیکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که و ووتووێژى چڕ‌وپڕ، کۆنفڕانس ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بۆ راى گشتى راده‌گه‌یه‌نێت:
١- کۆنفڕانس، ده‌ستکه‌وته‌کان، له هه‌ر پارچه‌یه‌کى کوردستاندابێت، به ده‌ستکه‌وتى نه‌ته‌وه‌ییو نیشتیمانى ده‌زانێت‌و پاراستن‌و رێزگرتنى وه‌ک ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌ییو نیشتیمانى ده‌بینێت.
٢- کۆنفڕانس، شه‌ڕى ناوخۆیى ته‌حریم و مه‌حکوم ده‌کات و به هێڵى سوورى ده‌زانێت. بۆیه پێویسته هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ى ده‌که‌ونه نێوان هێزه کوردستانیه‌کانه‌وه، به رێگاى دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکرێن.
٣- کۆنفڕانس هه‌ر کێشه‌و رووبه‌رووبوونێکى چه‌کدارى له نێوان هێز‌و لایه‌نه‌کان بۆ چاره‌سه‌رى ناکۆکیه‌کان، به مه‌ترسییه‌کى گه‌وره بۆ سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانى کوردستان ده‌بینێت.
٤- کۆنفڕانس پشتگیرى هه‌موو بانگه‌وازیى و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه و قبوڵکردنى یه‌کتر ده‌کات، داوا له هه‌موو پارت‌و رێکخراو‌و که‌سایه‌تیه کوردستانییه‌کان ده‌کات پشتیوانى له هه‌ر هه‌ڵوێستێک بکه‌ن که له خزمه‌ت دیالۆگ‌و ئاشتى ناوخۆییدابێت.
٥- ره‌وشى ناوچه‌که ئاڵۆز‌و هه‌ستیاره، هه‌م مه‌ترسی و هه‌م ده‌رفه‌تداره. بۆیه کۆنفڕانس به ئه‌رکى هه‌موو لایه‌کى ده‌زانێت که ناکۆکیه‌کانیان بخه‌نه لاوه، له یه‌کتر نزیک ببنه‌وه‌و ته‌باییو یه‌کڕیزى په‌ره‌پێبده‌ن.
٦- کۆنفڕانس بۆ خاوکردنه‌وه‌ى گرژیه‌کان و زه‌مینه خۆشکردن بۆ ئاشتی و دیالۆگ، داوا له لایه‌نه کوردستانیه‌کانى ناکۆک له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کات که ده‌بێ راگه‌یاندنه‌کانیان دژ به یه‌ک رابگرن.
٧- کۆنفڕانس، ده‌ستپێشخه‌رى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان و یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى لایه‌نه ناکۆکه‌کان به دیالۆگ به‌رز ده‌نرخێنێ. هه‌روه‌ها فراوان کردنى ده‌ستپێشخه‌ریه‌که به که‌سایه‌تیه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیو جه‌ماوه‌ریه‌کانى هه‌ر به‌شێکى کوردستان، به گرنگ ده‌زانێ.
٨- کۆنفڕانس هیواخوازه هه‌موو لایه‌نه کوردستانیه‌کان بۆ پێکهێنانى دامه‌زراوه‌یه‌ک وه‌ک مینبه‌ر‌و چه‌ترى گشتى کارى جددى بۆ بکرێت و رێککه‌وتن بکرێت له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ى نیشتیمانى بۆ هێنانه‌دى خواسته کوردستانى و نیشتیمانیه‌کان."

