قه‌ره‌یلان زانیاریى نه‌بیستراو له‌سه‌ر نامه‌یه‌کى مام جه‌لال ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قه‌ره‌یلان ئاشکراى ده‌کات، ساڵى 1990 له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه شاندێکى پێکهاتوو له هه‌رچوار پارچه‌ى کوردستان بانگهێشتى واشنتۆن ده‌کرێت، په‌که‌که ڕه‌تیده‌کاته‌وه که بڕواته ئه‌مریکا و ده‌شڵێت:"به‌ڵام له‌سه‌ر داواى مام جه‌لال، په‌که‌که که‌سێک وه‌کو نوێنه‌ر ده‌نێرێت ناوى په‌که‌که له سه‌رووى ناوى پارته کوردییه‌کاندا ده‌نووسێت".
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌رى په‌که‌که له میانه‌ى به‌شدارییکردنى له به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى ستێرک تیڤى له به‌شێکى قسه‌کانیدا زانیاریى نه‌بیستراوى له‌سه‌ر نامه‌یه‌کى مام جه‌لال ئاشکرا کرد.
قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت:" له دواى شه‌ڕى کوه‌یت، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا داواى کردبوو که شاندێکى پێکهاتوو له نوێنه‌رانى هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان سه‌ردانى واشنتۆن بکات، که به‌تایبه‌تى داواکرابوو په‌که‌که‌ش له‌و شانده‌دا جێبگرێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌ى که تورکیا به‌پشتیوانى ئه‌مریکا و ناتۆ له‌دژى کوردان ده‌یکرد، په‌که‌که ڕه‌تیکردبووه‌وه، که نوێنه‌رى خۆیان بنێرێته ئه‌مریکا.
هه‌روه‌ها موراد قه‌ره‌یلان له قسه‌کانیدا ئاشکراى کردووه، که له‌و کاته‌دا مام جه‌لال نامه‌یه‌ک بۆ په‌که‌که ده‌نێرێت و تێیدا ده‌نووسێت:" ئه‌گه‌ر په‌که‌که به‌شداریى له‌و شانده‌یه‌دا نه‌کات ئه‌وا، ئه‌و شانده قورسایى و بایه‌خى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات بۆیه مام جه‌لال داواى له په‌که‌که کرد بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى باشور و بۆ گه‌لى باشور، به‌شداریى له‌م شانده‌دا بکات".
هاوکات، موراد قه‌ره‌یلان له‌سه‌ر هۆکارى پێداگرى مام جه‌لال بۆ به‌شدارى کردنى په‌که‌که ده‌ستنیشانى ده‌کات، له‌وکاته‌دا "په‌که‌که ته‌نها هێز بوو له کوردستان که به شێوازێکى چالاک له زاپ و خواکورکه‌وه هه‌تا دێرسیم له ناو شه‌ڕێکى گه‌وره‌دا بوو له دژى داگیرکه‌ران و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى شه‌ڕ و چالاکییه‌کانى په‌که‌که‌ش له میدیا جیهانییه‌کاندا ڕۆژانه ده‌بینرا و ده‌بیسترا، هه‌ر بۆیه مام جه‌لال وتبووى که ده‌بێت له ئه‌و په‌یامه‌یدا که له‌سه‌رناوى کوردان ده‌نووسرێت ناوى په‌که‌که له سه‌روى هه‌ووانه‌وه بێت، به‌و پێیه‌ش په‌یامه‌که‌ى په‌که‌که له واشنتۆن خوێندرایه‌وه".
ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌رێوبه‌رى په‌که‌که، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، که ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنێى ئاگادارى ئه‌و نامه و هه‌وڵه‌کانى مام جه‌لال بووه، وتیشى:“هه‌ر بۆیه له‌و کاته‌دا ئه‌گه‌رچى په‌که‌که بۆ خۆى به‌شدارى له شانده‌که‌دا نه‌کرد، به‌ڵام که‌سێک به ناوى عیسمه‌ت شه‌ریف ڤانلى وه‌کو نوێنه‌رى په‌که‌که له‌و کاته‌دا له ناوشانده‌که‌دا چووه واشنتۆن و په‌یامه‌که‌ى په‌که‌که‌ى له‌وێ خوێنده‌وه، په‌که‌که له‌وکاته‌شدا ڕۆڵ و پێگه‌یه‌کى گرنگى له سه‌ر ته‌واوى کوردستان و دۆزى کورد هه‌بوو".

