وه‌زیرى ناوخۆ: هێزه نایاساییه‌کان له شه‌نگال دوورده‌خه‌ینه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم رایگه‌یاند، رێککه‌وتنى شنگال به‌ره‌و جێبه‌جێکردن هه‌نگاو ده‌نێت و ئومێده‌وارین:" ئه‌و هێزانه‌ى نایاسایین و خه‌ڵکى شنگال نین و له‌و ناوچانه‌دان دووربخرێنه‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى تشرینى 2020، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم رایگه‌یاند، رێککه‌وتنى شنگال به‌ره‌و جێبه‌جێکردن هه‌نگاو ده‌نێت و ئێستاش چه‌ند هه‌نگاوێکى کرده‌یى نراوه، ده‌شڵێت، "ئومێده‌وارین ئه‌و هێزانه‌ى نایاسایین و خه‌ڵکى شنگال نین و له‌و ناوچانه‌دان دووربخرێنه‌وه."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "زانیارى پێویست له‌سه‌ر شێروان شێروانى بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌و بابه‌ته‌دا یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت و دادگاش رێچکه‌ى خۆى وه‌رگرتووه و پارێزه‌ره‌که‌ى و رێکخراوى خاچى سورى نێوده‌وڵه‌تى بینیویانه و هیچ گرێیه‌ک له‌و بابه‌ته‌دا نییه".
هاوکات وه‌زیرى ناوخۆ باسى له‌وه‌شکرد: "هه‌موو گیراوه‌کانى دیکه‌ش به پرۆسه‌ى یاسایى و دادگادا تێده‌په‌ڕن و ئه‌و که‌سانه‌ى پلان و ئاژاوه بۆ ئاسایش و ئارامى و سه‌قامگیرى هه‌رێم دروستده‌که‌ن، یاسا رێگه به که‌سیان نادات و به‌پێى فه‌رمانى دادگاکان گیراون و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت."

