بیست و سێ په‌رله‌مانتار: رێگه به پێشێلکارییه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان ناده‌ین
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بیست و سێ په‌رله‌مانتار ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان تۆمه‌تبارده‌که‌ن به‌وه‌ى که پێشێلى ژماره‌یه‌ک مادده‌و بڕگه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستانى کردوه ئه‌وه‌ش له پێناو رازیکردنى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێبه‌کردنداو ده‌شڵێن:" ڕێگه‌ناده‌ن ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باڵایه به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى و خواستى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن یا لایه‌نێکى سیاسى به‌کاربهێنێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26ى تشرینى دووه‌مى 2020، له راگه‌یه‌ندراوێکدا هاوبه‌شدا، رایده‌گه‌یه‌نن"دوا به‌دواى کۆبونه‌وه‌ى ژماره (١٠)ى خولى ئاسایى پایزه‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه، (٢٥ى ١١ى ٢٠٢٠)، که تیایدا پێشێلى ژماره‌یه‌ک مادده‌و بڕگه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان کرا و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ى خواستى خه‌ڵک و له پێناو ڕازیکردنى ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێکردندا، به پێچه‌وانه‌ى چه‌ند ده‌قێکى یاسایى هه‌ڵسوکه‌وتى کرد، به پێویستى ده‌زانین هه‌ڵوێستى خۆمان بۆ ڕایگشتى ڕون بکه‌ینه‌وه."
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌شڵێن"ڕێگه ناده‌ین ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باڵایه به پێى به‌رژه‌وه‌ندى و خواست و ویستى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن یان لایه‌نێکى سیاسى به‌کاربهێنێت و ئه‌م ده‌زگا گه‌وره‌و گرنگه‌ى گه‌ل له ڕێڕه‌وى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى لا بدات و ئیراده‌ى نوێنه‌رانى خه‌ڵک له‌وه زیاتر پێشێل بکات."
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که...
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
ڕاگه‌یه‌نراوى (٢٣) ئه‌ندام په‌رله‌مان بۆ ڕایگشتى خه‌ڵکى کوردستان
هاوڵاتیانى به‌ڕێز...
دوا به‌دواى کۆبونه‌وه‌ى ژماره (١٠)ى خولى ئاسایى پایزه‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه، (٢٥ى ١١ى ٢٠٢٠)، که تیایدا پێشێلى ژماره‌یه‌ک مادده‌و بڕگه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان کرا و، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ى خواستى خه‌ڵک و له پێناو ڕازیکردنى ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێکردندا، به پێچه‌وانه‌ى چه‌ند ده‌قێکى یاسایى هه‌ڵسوکه‌وتى کرد، به پێویستى ده‌زانین هه‌ڵوێستى خۆمان بۆ ڕایگشتى ڕون بکه‌ینه‌وه .
ئێمه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى له خواره‌وه ناومان هاتوه، پێمانوایه په‌رله‌مان باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و چاودێریکردنه له هه‌رێمى کوردستاندا و مه‌رجه‌عى سیاسى و یاسایى خه‌ڵکى کوردستانه، و ڕێگه ناده‌ین ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باڵایه به پێى به‌رژه‌وه‌ندى و خواست و ویستى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن یان لایه‌نێکى سیاسى به‌کاربهێنێت و ئه‌م ده‌زگا گه‌وره‌و گرنگه‌ى گه‌ل له ڕێڕه‌وى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى لا بدات و ئیراده‌ى نوێنه‌رانى خه‌ڵک له‌وه زیاتر پێشێل بکات.
له داهاتوشدا هه‌مو هه‌وڵ و ڕێکاره په‌یڕه‌وى و یاسایى و ده‌ستوریى و دیبلۆماسییه‌کان و بنه‌ماى متمانه‌دانى گه‌ل به‌کارده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌م دۆخه ڕزگار بکه‌ین، تا له‌وه زیاتر خه‌ڵک بێ ئومێد نه‌کرێت و که‌لێنى نێوان خه‌ڵک و دامه‌زراوه‌کان زیاتر نه‌بێت و لانیکه‌م په‌رله‌مانتار بتوانێت نوێنه‌رایه‌تى گه‌ل بکات و ده‌نگ و ڕه‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى هاوڵاتیانى سته‌م لێکراوى کوردستان بێت له دۆخێک‌دا که ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن شکستى هێناوه له‌وه‌ى بتوانێت ته‌نانه‌ت موچه‌ى موچه‌خۆران دابین بکات.
نمونه‌ى ژماره‌یه‌ک پێشێلکارى یاسایى و په‌یڕه‌ویى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان:
١ـ به پێى خاڵى (چواره‌م) له مادده‌ى (٤٨) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، سه‌رۆکى فراکسیۆن یان نوێنه‌رى پێکهاته‌یه‌ک، یان لانیکه‌م (١٠) ئه‌ندام به‌ر له (٢٤) سه‌عات له واده‌ى دانیشتنه‌که، ده‌توانێت داواى زیادکردنى بابه‌تێک بۆ به‌رنامه‌ى کار بکات، بابه‌ته‌که گشتى و به په‌له بێت و دواخستنى ببێته هۆى له ده‌ستدانى گرینگى داواکارییه‌که، به‌ڵام ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى پشتیان کرده داواى گفتوگۆى کێشه‌ى موچه‌ى موچه‌خۆرانى کوردستان، و به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بڕگه‌یه ڕه‌فتاریان کرد‌و واژۆى (٢١) ئه‌ندام په‌رله‌مانیان له فراکسیۆنه جیاجیاکان فه‌رامۆش کرد، که له کاتى یاسایى خۆیدا پێشکه‌ش کرابو.
٢ـ به پێى خاڵى (یه‌که‌م)، له مادده‌ى (٦٦)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، (١٠) ئه‌ندام ده‌توانن داوایه‌ک پیشکه‌ش بکه‌ن به ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى، بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌تێکى گشتى بخرێته‌ڕو بۆ گفتوگۆ له نێوان حکومه‌ت و په‌رله‌ماندا بۆ به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى، به پێى خاڵى (سێیه‌م) له هه‌مان مادده، ده‌بێت ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى له ماوه‌ى (١٤) ڕۆژدا ئه‌و بابه‌ته بخاته به‌رنامه‌ى کاره‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و مادده‌یه‌وه، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى یاداشتى (١٦) په‌رله‌مانتاریان فه‌رامۆش کرد که له ڕۆژى (٢ى ١١ى ٢٠٢٠) پێشکه‌شکرا بو بۆ گفتوگۆى بابه‌تى ده‌ستگیرکردنى ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکه‌وانان له پارێزگاى دهۆک به ئاماده‌بونى وه‌زیرى ناوخۆ.
٣ـ به پێى بڕگه‌کانى (یه‌که‌م) و (سێیه‌م) له خاڵى (دوه‌م)ى مادده‌ى (٥٦)ى په‌یڕه‌و، ئه‌ندامى په‌رله‌مان بۆى هه‌یه بۆ ماوه‌ى یه‌ک ده‌قیقه له‌هه‌ر کاتێکى دانیشتنى په‌رله‌ماندا له ڕێى خاڵى په‌یڕه‌وییه‌وه ئاخاوتن بکات، کاتێک بینى پێشێلى یه‌کێک له مادده‌و بڕگه‌کانى ده‌ستور یان یاسایه‌کى به‌رکار کرا، به‌ڵام ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى و خودى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له دانیشتنى ڕۆژى (٢٥ى ١١ى ٠٢٠٢٠) به پێچه‌وانه‌وه ڕێگه‌ى نه‌دا ئه‌ندامان به پێى ئه‌م مافه په‌یڕه‌وى و یاساییه بۆچونه‌کانیان ده‌ربڕن و ئه‌رکى خۆیان جێ به‌جێبکه‌ن و ڕێگه‌ى لێگرتن و مایکى له‌سه‌ر کوژاندنه‌وه.
٤ـ به پێى بڕگه‌ى (سێیه‌م) له مادده‌ى (٦٠)ى په‌یڕه‌و، پێویسته ئه‌و پرسیارانه‌ى که به نوسراو یان زاره‌کى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ئاراسته‌ى حکومه‌ت ده‌کرێن له ماوه‌یه‌ک له (٧) ڕۆژ تێپه‌ێ نه‌کات وه‌ڵام بدرێنه‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بڕگه په‌یڕه‌ویى و یاساییه‌وه، به‌هۆى لاوازى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى و بێبایه‌خ ته‌ماشاکردنى داواى په‌رله‌مانتاران که داواى خه‌ڵکى کوردستانن، زۆرینه‌ى زۆرى پرسیار‌و به‌دواداچونه‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا ناگه‌ڕێنه‌وه‌و هێندێک له پرسیار‌و به‌دواداچونه‌کان زیاتر له چوار مانگ دوا ده‌که‌ون و هێندێکیان هه‌ر وه‌ڵام نادرێنه‌وه، و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانیش هیچ هه‌ڵوێست و ڕێکارێکى نییه بۆ ئه‌م یاساشکێنیه‌ى دامه‌زراوه‌ى جێ به‌جێکردن.
٥ـ له‌به‌ر گرنگى به‌رنامه‌و پلانى حکومه‌ت له بوارى خه‌رجى و داهاتدا، له په‌یڕه‌وى ناوخۆدا به‌شێکى سه‌ربه‌خۆ ته‌رخانکراوه بۆ بابه‌تى بودجه‌و ژمێره‌ى کۆتایى، به‌ڵام ئه‌وه دو ساڵه ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێکردن زۆر به ئاشکرا سه‌رجه‌م مادده‌کانى (٩٨ تا ١٠٩) پێشێل ده‌کات و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیش هیچ هه‌ڵوێستێکى نییه له پابه‌ندکردنى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن، له کاتێکدا حکومه‌ت له په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ى وه‌رگرتوه.
٦ـ به پێى مادده‌ى (١١١) له په‌یڕه‌وى ناوخۆ، پێویسته ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئازادى کارى په‌رله‌مانى بۆ فراکسیۆن و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئۆپۆزسیۆنه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات، به‌ڵام ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ڕه‌چاوى ئه‌م مافه ناکات که له‌م مادده‌یه‌دا هاتوه و جیاوازى ده‌کات.
٧ـ به پێى خاڵى (یه‌که‌م) له مادده‌ى (٩)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ، پێویسته دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان به ئاشکرا به‌ڕێوه بچن، و بۆ خه‌ڵکى کوردستان په‌خش بکرێن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بڕگه‌یه‌وه، ده‌زگاى ڕاگه‌یاندنى په‌رله‌مان که له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى سه‌رۆکایه‌تیدایه جیاوازى ده‌کات له په‌خشکردنى ده‌نگ و ڕه‌نگى په‌رله‌مانتاراندا، به‌تایبه‌ت ئه‌و کاتانه‌ى په‌رله‌مانتاران بۆچونیان له بۆچونى ده‌سه‌ڵات جیاوازه‌و به دڵى ده‌زگاى جێ به‌جێکردن و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ئاخاوتن ناکه‌ن ده‌نگ و ڕه‌نگیان به‌جۆرێک ده‌بڕدرێت و لا ده‌درێت که خه‌ڵک له ڕاستییه‌کان تێ نه‌گات، هه‌رکه‌سێکیش بیه‌وێت ده‌توانێت ته‌ماشاى په‌خشى دانیشتنه‌کان بکاته‌وه تا ده‌یان نمونه‌ى له‌و جۆره ببینێت.
٨ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى دانراو ڕاگه‌یه‌نراوى په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوا‌و ویستى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن، وه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى کۆبونه‌وه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوى ڕۆژى (١٧ى ١١ى ٢٠٢٠)، که بڕیاربو گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌پێشهاتى په‌سه‌ندکردنى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى فیدراڵى به ئاماده‌بونى حکومه‌ت، به‌ڕێوه بچێت.
ناوه‌کان:
1. عه‌بدولستار مه‌جید.
2. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ته‌ها.
3. د.شێرکۆ جه‌وده‌ت.
4. سیروان بابان.
5. د.موحیه‌دین حه‌سه‌ن یوسف.
6. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى.
7. ڕوپاک ئه‌حمه‌د ڕه‌حمان.
8. دیارى ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ڕه‌حیم.
9. به‌دریه ئیسماعیل مه‌حمود.
10. هڵز ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د.
11. عوسمان کانی کورده‌یی.
12. ئاشنا عه‌بدوڵڵا قادر.
13. شیرین ئه‌مین عه‌بدولعه‌زیز.
14. د.شایان کاکه ساڵح.
15. د.هه‌ورامان گه‌چێنیه‌یی.
16. دابان موحه‌ممه‌د حسێن.
17. موسلیم عه‌بدوڵڵا قه‌صری.
18. جه‌لال موحه‌ممه‌د ئه‌مین.
19. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی.
20. د.کازم فاروف.
21. سیپان سالم ئامێدی.
22. کاوه عه‌بدولقادرحه‌سه‌ن.
23. موژده مه‌حمود موحه‌ممه‌د.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
٢٦ى ١١ى ٢٠٢٠

