کۆرۆنا له‌هه‌رێم: توشبون و گیانله‌ده‌ستدان که‌میکردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئاماره‌کانى 24 کاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه، که ژماره‌ى تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو که‌میکردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو، 379 که‌س تووشى کۆرۆنا بوونه، 17 تووشبووى کۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 392 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها پێنج هه‌زار و 125 پشکنینى تایبه‌ت به کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامدراوه و زۆرترین پشکنینیش له شارى دهۆک بووه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
