کازمى: ناهێڵین فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بێ موچه بن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى دوه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبونه‌ته‌وه و پرسى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێم، باسکردووه‌و مسته‌فا کازمى به‌ڵێنى داوه که به‌مزوانه پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکات و پێى راگه‌یاندووه که:"ناهێڵین فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بێ موچه بن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى تشرینى دووه‌مى 2020، به‌شیر حه‌داد، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبونه‌ته‌وه و "کازمى دانی‌نا به‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کرێت که‌متره له‌حه‌قى خۆی، بۆیه له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان له‌گفتوگۆداین به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌کى یاسایى بۆ ئه‌وه‌ى به‌زوترین به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه‌بکه‌ین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق باوه‌ڕى وابو ئه‌و برگه‌یه‌ى یاساى قه‌رز که‌په‌یوه‌سته به هه‌رێمى کوردستانه‌وه ئاسته‌نگى بۆ ره‌وانه‌کردنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێم دروستکردوه و ده‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کادا کێشه‌که چاره‌سه‌ربکرێت".
هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که هه‌رچه‌نده کازمى کاتى ره‌وانه‌کردنى موچه‌ى دیارینه‌کرد و باسى له‌پێویستى زو رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غداد کرد و پێى راگه‌یاند که"ناهێڵن فه‌رمانبه‌رانى کوردستان به‌بێ موچه بمێننه‌وه".

