ئێران به‌ پیتاندنى زیاترى یۆرانیۆم وه‌ڵامى کوشتنى زاناکه‌ى ده‌داته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌په‌رله‌مانى ئێران بڕیارى به‌رزکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆمیدا، ئه‌وه‌ش وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ کوشتنى موحسن فه‌خریزاده‌، زاناى ئه‌تۆمى ئێران.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 29ى تشرینى دووه‌مى 2020، په‌رله‌مانى ئێران به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامه‌کانى بڕیاریدا پیتاندنى یۆرانیۆم به‌ڕێژه‌ى 20% به‌رزبکاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یاساى "ڕێکاره‌ ستراتیژییه‌کان بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ى سزاکان".

ده‌نگدانى په‌رله‌مانى ئێران بۆ به‌رزرکردنه‌وه‌ى ئاستى پیتاندنى یۆرانیۆم دواى دوو ڕۆژ له‌کوشتنى موحسن فه‌خریزاده‌، زاناى ئه‌تۆمى ئێران دێت.

محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى ئێران له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆدا ڕایگه‌یاند، "پڕۆژه‌یاساى ڕێکاره‌ ستراتیژییه‌کان بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ى سزاکان، ڕێگریده‌کات له‌و تاوانه‌ تیرۆرستییانه‌ى دژى ئێران ئه‌نجامده‌درێت".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار