تەندرووستی: گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراق پێویست ناکات پشکنینی کۆرۆنا لە هەرێم ئەنجام بدەن

3 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیاندراوێکیدا چەند گۆڕانکارییەکی لە رێنماییەکانی گەشتە ئاسمانیەکاندا بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراق پێویست ناکات پشکنینی کۆرۆنا لە هەرێم ئەنجام بدەن.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، "ئەو گەشتیارانەی لە خواروی عێراقەوە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانیەوە پێویست بەوەرگرتنی نمونە و پشکینینی تاقیگەیی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ناکات."

ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەوگەشتیارانەی هیچ نیشانەیەکیان نییە و بەرکەوتەی توشبووی کۆرۆنا نین، بە گوێرەی کۆتا راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کەرەنتینەکردنیان لەسەر هەڵدەگیرێت، بەڵام پێویستە لەسەریان چاودێری خۆیان بکەن لە رۆژی گەڕانەوەیان بۆ ماوەی ١٤ رۆژ و لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەک دەزگا تەندروستییەکان ئاگادار بکەنەوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەگوێرەی رێنماییەکان و پرۆتۆکۆڵە تەندروستییە کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان هەرکەس ئەو هەنگاوە بنێت پێویست بە وەرگرتنی بەڵیننامە ناکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار