نووسەر و سیاسەتمەدار بەھادین نووری لە تەمەنی 93 ساڵیدا بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
بەهادین نووری، نووسەرو سیاسەتمەدار و سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 93 ساڵیدا بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.
چەند ڕۆژێكە بەهادین نوری بەدەست نەخۆشییەوە ئازارێكی سەخت دەچێژێتو دوێنێ تهندروستى بهتهواوى خراپ ببوو لەنەخۆشخانە.
بەهادین نوری، لە 11ی شوباتی 1927 لە گوندی تەکیەی قەرەداغ لەسنورى پارێزگای سلێمانی لەدایکبوەو ماوەی چوارساڵ سکرتێری حزبی شیوعی عێراق بوەو بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ ئەو حزبە لەساڵی 1984 ریزەکانی جێهێشتوەو گەڕاوەتەوە كوردستان.
لە نێوان ساڵانی 1949 بۆ 1953 بۆتە سکرتێری حیزبی شیوعیی عێراقی و لە ساڵی 1953ـدا دەستگیر کراوە لەسەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتیدا و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەڵام لەژێر گوشاردا فەرمانەکە ھەلوەشێنراوەتەوە.
لە ساڵی 1994دا بزووتنەوەی ئازادیخوازانی کوردستانی دامەزراندووە.
بەھادین نورین لەگەڵ ئەوەی سایەتمەدار بوو، نوسەرو وەرگێڕیکی دیاریش بوو، یەکێک لەو کتێبانەی وەریگێراوە کتێبی یاداشتەکانی مستەر ریچی بەریتانیە کە دوو سەدە لەمەوبەر سەردانی کوردستان و سلێمانی کردووە و رووداوەکانی ئەو کاتەی سلێمانی و رۆژھەڵاتی کوردستانی تۆمارکردوو.

