ئەمڕۆ بڕیاری نوێ لەبارەی پرۆسەی خوێندن و دەوامی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان دەردەکرێت
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی پرۆسەی خوێندن و دەوامی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان دەردەکرێت.
بڕیارە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لە شاری هەولێر کۆببێتەوەو هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات.
بەهۆی زۆریی تووشبوون بە کۆرۆنا، مانگی رابردوو بڕیاردرا بە داخستنی دەرگای قوتابخانەکان، بەمەش ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە زیاتر لە هەزار کەس لە رۆژێکدا، گەیشتە نزیکەی 350 کەس لە رۆژێکدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لە راپۆرتێکدا کە ئاراستەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای کردووە، داوای کردووە دەرگای قوتابخانەکان تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو بە داخراوی بمێننەوە.

