کۆرۆنا له‌هه‌رێم: 23 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستدا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئامارێکى نوێى بڵاوکرده‌وه و ئاشکراى له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا 389 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون و 23 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 325 که‌سیش به‌ته‌واوى چاکبونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ى کانونى یه‌که‌مى 2020، بڵاویکردووه‌ته‌وه له ماوه‌ى 24 کاتژمێردا 23 تووشبووى دیکه له هه‌رێمى کوردستان به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 389 که‌سیش تووشى کۆرۆنا بوون، 91 حاڵه‌تیان له هه‌ولێر، 93 له سلێمانی، 170 له دهۆک، 14 له هه‌ڵه‌بجه، 20 له گه‌رمیان و یه‌ک حاڵه‌ت له راپه‌ڕین.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که 325 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه که 117 یان له هه‌ولێر، 20 له سلێمانی، 140 له دهۆک، پێنج له هه‌ڵه‌بجه و 43 له راپه‌ڕین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
