مەسرور بارزانى: دەبێت عێراق ئەرکەکانی بەرامبەر هەرێم جێبەجێبکات

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

مەسرو بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هەرێم هەموو ئەرک و پابەندبوونەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لەسەر بنەمای دەستوور جێبەجێکردووە، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵیش ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر هەرێم جێبەجێبکات.

مەسرو بارزانى لەگەڵ جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا و جەیمس هیپی وەزیری هێزە چەکدارەکان و ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.

راشیگەیاند، هەرێم هەموو ئەرک و پابەندبوونەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لە سەر بنەمای دەستوور جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە حکومەتی عێراقیش ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکات.

ئاماژەى بەوەشکردووە، شاندی بەریتانی ئامادەیی وڵاتەکەشیان  بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی بەریتانیا لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی بەریتانی لە هەرێمی کوردستاندا.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، نزیکەى ٥٠ رۆژە فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان موچەى مانگى ١٠ى ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و تاوەکو ئێستاش کاتى دابەشکردنى موچە دیارنییە و داوا دەکرێت هەرچى زووە شاندێکى هەرێم بچێتە بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەى بودجە و نەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار